المواد القانونية
مادده‌ی بیست و دووه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه ده‌رخسته‌یه‌ك به حیساباتی ئه‌و به‌خشینانه (المنح) پێشكه‌ش بكات كه پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێم كراون له‌گه‌ڵ ده‌رخستنی لایه‌نی خه‌رج كردنی بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی بۆی ته‌رخان كراوه تا په‌رله‌مان په‌سندی بكات.
مادده‌ی نۆزده‌هه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌نده: یه‌كه‌م: بڕی (200) دوو سه‌د ملیار دینار ته‌رخان ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به پڕۆژه‌كانی سندوقی نیشته‌جێكردن بدرێت. دووه‌م: بڕی (90) نه‌وه‌د ملیار دینار بۆ پشتگیری كردنی قه‌رزی خانووبه‌ره‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێ و زیادكردنی بڕی قه‌رزه‌كه‌ش بۆ (15) (پانزده ملیۆن دینار) بۆ پارێزگا و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان و به‌رده‌وامبوونی وه‌زاره‌ت له دابین كردنی قه‌رزی خانووبه‌ره بۆ هاووڵاتیان به‌پێی مه‌رج و رێنماییه ره‌چاوكراوه‌كان. سێیه‌م: ته‌رخان كردنی بڕی (30) (سی ملیار دینار) بۆ پشتگیری پڕۆژه‌كانی بانكی پیشه‌سازی. چواره‌م: ته‌رخانكردنی بڕی (50) (په‌نجا ملیار دینار) بۆ پشتگیری پڕۆژه‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵی له رێگای بانكی كشتوكاڵییه‌وه. پێنجه‌م: ته‌رخانكردنی بڕی (50) (په‌نجا ملیار دینار) بۆ پشتگیری به‌رنامه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و داهاته ئاوییه‌كان. شه‌شه‌م: ته‌رخان كردنی بڕی (10) (ده ملیار دینار) بۆ دروست كردنی دامه‌زراوه‌كانی وه‌رزشی له هه‌رێمدا.
مادده‌ی بیسته‌م: له حاڵه‌تی روودانی گۆڕینێك له‌به‌شی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وا ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری دارایی وئابووری ده‌درێ كه: یه‌كه‌م: كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌ركۆی بودجه به‌هه‌مان رێژه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كورتهێنانه‌كه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر له بودجه‌دا زیاده روویدا ئه‌وا ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان به چۆنیه‌تی خه‌رج كردنی وه‌رده‌گیرێ.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوورییه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی داهاته‌كانی حكومه‌ت به‌ماوه‌یه‌ك دیاری بكرێ كه له پانزده رۆژ له رۆژی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه تێپه‌ر نه‌بێ.
مادده‌ی سی و دووه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی سی و سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌حێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت ژمێریاری مانگانه‌ی خۆیان (موازین المراجعه) له‌ماوه‌یه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری ده‌كه‌ن كه (10) رۆژ له كۆتایی هه‌ر مانگێك تێپه‌ڕ نه‌كات.
مادده‌ی نۆیه‌م: نابێ گرێبه‌ستی كاركردن له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدا به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌نجام بدرێ.
مادده‌ی یازده‌م: له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوورییه ته‌رخانكراوی گوژمه‌كانی داهاتی مانگانه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ده‌ستی ده‌هێنێ بۆ هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی بیخاته سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ مه‌به‌ستی كڕینی ده‌رمان و دابین كردنی خه‌رجییه‌كانی چاككردنه‌وه (الصیانه) به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه و راهێنانی كارمه‌ندانی و به‌پێی داواكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه خشته‌ی داهاته راسته‌قینه وه دیهاتووه‌كانی پێوه لكابێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م : یه‌كه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی هه‌یه كه له (250) (دوو سه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات بدات به سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به خه‌رج كردنی پاره‌یه‌ك كه له (100) (سه‌د ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێ . دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی گوژمه پاره‌یه‌كیان هه‌یه كه له (150) (سه‌د و به‌نجا ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك. سێیه‌م: له (یه‌كه‌م) و (دووه‌م) دا ڕه‌چاوی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌كرێ : 1. ده‌بێ خه‌رجكردنه‌كه به‌پێی پشتیوانه‌ی په‌سه‌ندكراوه‌كانی بودجه‌ی گشتی ساڵانه و بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه بێت كه بۆی دیاری كراوه. 2. پشت به پشتیوانه‌ی ته‌رخان كرا‌و له بودجه‌ی گشتی ببه‌سترێ و نابێ پابه‌ند به خه‌رج كردنێك بێ كه له ته‌رخان كراوی بودجه زیاتر بێ.
مادده‌ی سییه‌م: مووچه‌ی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه خه‌رج ده‌كرێ كه به‌سزای سیاسی سزادراون. ئه‌مه‌ش پاش سه‌لماندنی راستی قسه‌كانیان.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه پاشكۆیه‌ك به پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان پێشكه‌ش بكات و ماوه و بڕی پاره‌ی ته‌رخان كار‌و و شوێن و رۆژی ده‌ست به‌كاربوون و ته‌واو بوونی پڕۆژه‌كه دیاری بكات و په‌رله‌مانی لێ ئاگادار بكاته‌وه.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه ئه‌وله‌ویه‌ت له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌و ناوچانه بدات كه تووشی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال و چه‌كی كیمیاوی و راگواستن و كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان بوون و ئه‌وانه‌ی كه پێویستی زیاتریان به خزمه‌تگوزاری هه‌یه.
مادده‌ی دوانزده‌م: گوژمه‌ی پاره‌ی پیتاك ( التبرعات) كه به وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و فه‌رمانگانه ده‌به‌خشرێت كه به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون پاش په‌سند كردنی له‌لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه،به داهاتی یه‌كجاره‌كی بۆ گه‌نجینه تۆمار ده‌كرێن، به‌مه‌رجێ وه‌زیری دارایی و ئابووری له چوارچێوه‌ی پشتیوانه‌ی وه‌زاره‌ت یان لایه‌نه نه‌لكاوه‌كان به وه‌زاره‌ت ته‌رخانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه خه‌رج بكرێ كه له‌پێناویدا به‌خشراوه .
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة