المواد القانونية
مادده‌ی ده‌یه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه ، بۆ سانا كردنی و به‌كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رێنمایی پێویست ده‌ربێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له‌به‌ر رۆشنایی كۆی هه‌موو ئه‌و مووچانه‌ی له بووجه‌دا ته‌سدیق كراوه، ته‌یارو ئاماده‌كردنی یه‌كه‌كانی میلاكی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، هی ساڵی (2001)و ته‌سدیقكردنیشیان ده‌گرێته ده‌ست خۆی.
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری ئابووری و دارایی ده‌درێ له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا كه له رۆژی ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، رێنمایی پێویست بۆ دیار كردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رف كردن بۆ ئیداره حكومییه‌كانی ده‌ربكات.
مادده‌ی یازده‌هه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی (1/1/2001) ه‌وه ده‌خرێته كار‌و له وه‌قایعی كوردستانیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م: كۆی داهاتی ساڵی (2001)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به (492411870 1) دینار ده‌خه‌ملێنرێ.
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق بۆی هه‌یه له ناو بوجه‌ی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌ندا موناقه‌له بكات.
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆ مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی ئه‌رك و مه‌سره‌ف بۆ ئه‌و ئیدارانه‌ی كه به بڕیار له وه‌زاره‌تێ دابڕ ده‌كرێن و ده‌درێنه وه‌زاره‌تێكی دی، بۆی هه‌یه موناقه‌له له نێوان ئیعتیماداتی ده‌روازه‌كانی بوجه‌دا بكات.
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری دارایی-و ئابووری ده‌درێ كه له نێوان ئیعتماده‌كانی هه‌مان ده‌روازه‌دا موناقه‌له بكات، ته‌نیا به‌شی مووچه نه‌بێت كه ده‌شێ بۆی نه‌قل بكرێ و ناشێ لێی نه‌قل بكرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: 1- بۆ خه‌رجی ئەنجومەنى نیشتمانیی كوردستانی عێراق و وه‌زاره‌ته‌كان و ئیداره‌کانی هه‌رێم بۆ ساڵی (2001) كۆی (272325000 2) دینار و (180000) دۆلاری ئه‌مریكی داده‌نرێ 2- بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق كۆی (251000 38) دینار و (180000) دۆلاری ئه‌مریكی. 3- بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و ئیداره‌كانی هەرێم كۆی (234074000 2) دینار. 4- بۆ بوجه‌ی ساڵی (2001)ی كارگه و سه‌نعه‌تگاو دایه‌ره‌و شیركه‌ت و بانكی بازرگانی و بانكه پسپۆره خۆماڵداره‌كان (ذات التمویل الذاتی) كۆی (754000 356) دینار داده‌نرێ: 5- بۆ كارگه و سه‌نعه‌تگاو دایه‌ره‌و شیركه‌ته‌كان كۆی (705000 336) دینار. 6- بۆ شیركه‌ته بازرگانییه‌كان كۆی (20049000) دینار. 7- بۆ بوجه‌ی پلانی (الخطة) ساڵی (2001) كۆی (597900000) دینار داده‌نرێ. 8- بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی کە ئێستا كه‌وتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه، هه‌مان ئه‌و ته‌خصیصاته ئیعتیماد ده‌كرێن كه له بووجه‌ی ساڵی (1997)ی هه‌رێمدا ته‌سدیق كراوه.
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانی عێراق به پێی داهاتی دارایی به‌رده‌ست (المتاحه) پاره‌داركردنی حساباتی وه‌زاره‌ته‌كان و ئیداره‌كان ده‌گرێته ده‌ست.
مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌درێ كه بووجه‌ی ته‌سدیقكراوی ساڵی (2001) به رێژه‌ی (1%)ی كۆی ئیعتماده ته‌سدیقكراوه‌كانی بووجه زیاد بكات: 1- ئیعتمادكردنی ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه بۆ بووجه‌ی ئیداره تازه دانراوه‌كانی ئه‌و ساڵه پێویستن. 2- زیادكردنی ئیعتماداتی نوێ بۆ بووجه‌ی وه‌زاره‌ت و ئیداره‌كان له كات و حاڵه‌تی ناكاودا كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة