أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێشمه‌رگه( زیره‌ڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام ئه‌م ماف و ئیمتیازاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:ـ یه‌كه‌م: چاره‌سه‌ر كردنی به‌خۆڕایی له نه‌خۆشخانه‌كاندا. دووه‌م: داشكاندنی نرخی پلیتی سه‌فه‌ر كردن له ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا به رێژه‌ی 30% و بۆ هه‌موو جۆری هۆیه‌كانی گواستنه‌وه. سێیه‌م: لێبوردن له قازانجی یاسایی كه دێته سه‌ر ئه‌و پێشینه(سلفه)یه‌ی كه بۆی خه‌رج ده‌كرێت. چواره‌م: مافی فێركردنی به خۆڕایی له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا بۆ هاوسه‌رو منداڵه‌كانی هه‌یه. پێنجه‌م: كاركردن له پێناوی دابین كردنی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوونی شیاو بۆی.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.