المواد القانونية
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه (زێزِه‌ڤانی هه‌رێم)له ریزه‌كانی شۆڕشی به‌سه‌ر بردووه به خزمه‌تێكی كرده‌یی بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌و خانه‌نشینی داده‌نرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م: رێزلێنانی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه گیانی خۆیان به‌خت كردووه له پێناوی شۆڕش و ئه‌و پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندامانی دوای ئه‌و مێژووه‌ی كه له مادده‌ی سێیه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه به پێره‌وێكی تایبه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی سێیه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌گرنه‌وه كه چوونه‌ته پالأ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان تا رۆژی 5/3/1991.
مادده‌ی دووه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌گرنه‌وه كه به‌شدارییان له كۆڕه‌وه قارمانیه‌كه‌ی بارزانی له نێوانی ساڵانی 1945-1958دا كردووه.
مادده‌ی چواره‌م: پله‌و پایه‌و ئیمتیازاتی ویسام ومه‌دالیا ونیشانه‌و مه‌رجه‌كانی به‌خشینیان به پێشمه‌رگه به یاسا ده‌ست نیشان ده‌كرێن.
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: شۆڕش: شۆڕشی رزگاریخوازیی كوردستان كه له 11/6/1961دا هه‌ڵگیرسا. دووه‌م: پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم): هه‌ر كه‌سێك په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه كردبێ و له‌پێناو وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا به شێوازی سیاسی سه‌ربازی تێكۆشابێ. سێیه‌م: شه‌هید: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) كه له كاتی شۆڕش وله پێناوی دا شه‌هید بووه. چواره‌م:رێزلێنان: به‌رز راگرتنی خه‌بات و تێكۆشانی پێشمه‌رگه‌یه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم).
مادده‌ی هه‌شته‌م: یاسای رێزلێنانی ژماره(9)ی ساڵی 1992ی پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة