أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: هه‌یئه‌تێ بۆ ئاسایشی هه‌رێم به‌ناوی (هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق)ە‌وه داده‌مه‌زرێ، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی ده‌بێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشه‌و رستانه‌ی خواره‌وه ، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. 2- سه‌رۆك: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3- هه‌یئه: هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 4- سه‌رۆكی هه‌یئه: سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه، له هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی ئیداری یان له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی ناو هه‌رێمدا، زه‌رووره‌تی كار‌و ئاسایشی هه‌رێم پێداویستی پێی هه‌بێ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نووسینگه‌ی تێدا بكاته‌وه، و هیچیش له‌و ئه‌ركو فرمان و سه‌ڵاحیه‌تانه‌ش كه‌م نه‌كاته‌وه كه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان به سه‌رۆكانی یه‌كه ئیدارییه‌كان دراون.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه، له وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌بڕدرێت و به‌م هه‌یئه‌یه‌وه ده‌به‌سترێ و به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دووباره ڕێكده‌خرێته‌وه. دووه‌م: هه‌موو موڵك و ماڵێكی گواسته‌نی و ناگواسته‌نی و تۆمار‌و فایل و ده‌عواگه‌لێكی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئه‌م هه‌یئه‌ته.
مادده‌ی یازده:
مادده‌ی یازده: سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی دوازده:
مادده‌ی دوازده: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.