المواد القانونية

مادده‌ی دووه‌م

مادده‌ی دووه‌م: دامه‌زراو و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و خاوه‌ن پله‌ و پایه‌كانیان شوێنی دامه‌زراو و فه‌رمانگه‌ فیدرالیه‌كان و خاوه‌ن پله‌ و پایه‌كانیان ده‌گرنه‌وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكی یاساكه‌دا هاتبن.

مادده‌ی سێیه‌م

مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

مادده‌ی پێنجه‌م

مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه‌ پاش تێپه‌ڕبوونی (سی) رۆژ له‌ رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

مادده‌ی یه‌كه‌م

مادده‌ی یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی یاسای سزایی سه‌ربازی عێراقی ژماره‌ (19) ی ساڵی 2007 له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق و كاركردن به‌ حوكمه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ (پاسه‌وانی هه‌رێم).

مادده‌ی چواره‌م

مادده‌ی چواره‌م: كار به‌ هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ كه‌ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن.

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة