المواد القانونية
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چونه ناو سه‌ندیكا به پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستیشی پێوه ده‌لكێندرێ. دووه‌م: داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا له ماوه‌ی پانزده رۆژ له مێژووی تۆماركردنیه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش له‌سه‌ریه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا بیبڕێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه تێپه‌ری و نه‌یبڕانده‌وه، داواكارییه‌كه به قبوڵكراو داده‌نرێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا به بریارێكیی هۆدار ره‌فز بكات، وه خودان داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربونیه‌وه تانه‌ی لێ بدا و بڕیاری دادگاش بن بڕه.
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا سێ دیناره. دووه‌م: ره‌سمی به‌شداری كردنی ساڵانه بیست دیناره و له ماوه‌یه‌ك ده‌درێ كه له مانگی شوباتی هه‌موو ساڵێك تێناپه‌رێ، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له كاتی دیاریكراو ره‌سمی دواكه‌وت (50%) له ره‌سمی به‌شداریكردنی ساڵانه جه‌زا ده‌كرێ و ئه‌گه‌ر دوو ساڵی یه‌ك له دوای یه‌ك به‌بێ عوزری ره‌وا له دانی ره‌سمی به‌شداریكردن دواكه‌وت ناوی له تۆماری ئه‌ندامان وه‌ده‌رده‌نرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه پێك دێ كه پابه‌ندیه‌كانی خۆیان به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه‌و به باڵاترین ده‌سه‌ڵات داده‌نرێ له سه‌ندیكادا، هه‌ر به سێ ساڵ جارێك له نێوان مانگی كانوونی دووه‌مدا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له باره‌گاكه‌یدا ئه‌نجام ده‌دات، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) رادده‌ی یاسایی (نیساب)یش به دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ، وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی (نیساب) هه‌ڵبژاردن پانزده رۆژ دوای كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێندا ئه‌نجام ده‌درێ و (نیساب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان به‌ته‌واو داده‌ندرێ، به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌ن بۆ خولێكی تریش به به‌رده‌وام داده‌نرێ له كاره‌كانیدا.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا به هه‌ڵبژاردنی نهێنی بریكاری سه‌رۆك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێ دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن مانگی یه‌ك جار دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی ده‌كا هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه دانیشتنی نائاساییش له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامان ئه‌نجام بدات.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1- سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئونجومه‌نی سه‌ندیكا. 2- نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له لای ده‌زگا دادوه‌ری وكارگێرییه‌كان و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و راستاندنی مامه‌ڵه‌كان و به‌ڵگه‌نامه تایبه‌تكان به سه‌ندیكاوه، وه بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدا به هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن كه خۆی دیاری بكا. 3- پشتگیری كردنی توانای دارایی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا بۆ مه‌به‌ستی كه‌فاله‌ت.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة