المواد القانونية
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به ئاماده كردن و ده‌رهێنانی په‌یره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌ستێ بۆ ئاسانكردنی جێببه جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: له كاتی سه‌یر كردنی قه‌زییه‌كان له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردنه‌وه، ئه‌و بنه‌مایانه‌ی به‌سه‌ردا ده‌بڕێ كه له ئوسولی دادگایی كردنی جه‌زائی په‌یره‌و ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو به ئاشكرا یان به ده‌لاله‌ت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌دا هاودژ نه‌بوو.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: ده‌سته‌ی گشتی بۆی هه‌یه پێشنیازی هه‌مواركردنی خشته‌ی ره‌سمه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كان بكات.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاو دژبێت.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندام رێگای ئه‌نجام دانی پیشه‌كه‌ی له ماوه‌ی حوكم بوونه‌كه‌ی دا لێ ده‌گیرێ، ئه‌گه‌ر هاتوو حوكمی كۆتایی ده‌رهه‌ق وه‌رگیرا له داداگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند له به‌رامبه‌ر تاوانێكی نا سیاسی، یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر یان تاوانێك كه به‌هۆی باش به‌كار نه‌هێنانی پیشه‌كه‌ی دروست بوو بێت كه سزای حوكمه‌كه‌ی له ساڵێك كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو حوكمی كۆتایی له دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند به سزای غه‌رامه ده‌رچوو له به‌رامبه‌ر كه‌تنێكی ئابروبه‌ر یان تاوانێك به هۆی باش به‌كار نه‌هێنانی پیشه‌كه‌ی دروست بووببَت ده‌رهه‌ق به هه‌ر ئه‌ندامێك رێگا له ئه‌نجام دانی پیشه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌كسان له‌گه‌ڵ ماوه‌ی به‌ندكردنی به‌رامبه‌ر غه‌رامه‌كه‌ی ده‌گیرێت. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر سزای تووندتر له‌و سزایانه‌ی كه له‌و مادده‌یه‌دا هاتووه ده‌رهه‌ق به ئه‌ندام وه‌رگیرا ناوی له تۆماره‌كانی سه‌ندیكا ده‌سڕدرێته‌وه و نابێ موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌ی بكات تاكو ناوه‌كه‌ی به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه سه‌ر له نوێ نه‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دوانزده‌یه‌م: ئه‌ندام له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ئاماده نابێت: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی كار و ئه‌نجامدانی ساڵانه‌ی پیشه‌ی نوێ نه‌كردبێته‌وه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر به كارلێ قه‌ده‌غه‌كردن سزادرابێت و، كۆبوونه‌وه‌كه له ماوه‌ی ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌دا بێت.
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكارییه‌ك پێك دێ كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه پازده پزیشكی دروستی ئاژه‌ڵ كه ماوه‌ی كاركردنیان له‌م پیشه‌یه‌دا له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، پێشكه‌ش به لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندی ده‌كه‌ن وه ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ئیش و كاره‌كانی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌سورێنن تاكو هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م: پێكهاته‌ی سه‌ندیكا له مانه پێك دێت: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی/ به‌رز ترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكادا و هه‌موو ئه‌ندامانی له خۆ ده‌گرێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا/ له نه‌قیب و شه‌شه ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت، ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه م كۆبوونه‌وه‌یدا جێگری نه‌قیب و ئه‌میندارێكی سندوق هه‌ڵده‌بژێرێ. سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (لجنه الانضباط)/ له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ و ئه‌و كه‌سه‌ی له هه‌ڵبژاردندا زۆرترین ده‌نگ به ده‌ست بێنێت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. چواره‌م: لقی سه‌ندیكا له پارێزگادا/ له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردندا زۆرترین ده‌نگ به ده‌ست بێنێت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی تایبه‌تمه‌ندی له وانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بێت: یه‌كه‌م: راستاندنی حیساب كاری ساڵی پێشوو و بڕیاردان له‌سه‌ر بوودجه‌ی خه‌ملێندراو. دووه‌م: گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه و كاروباری سه‌ندیكا و حساباته‌كانی. سێیه‌م: سه‌یر كردنی پێشنیاری هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وه‌كانی. چواره‌م: بڕیاردانی پاكتاكردنی موڵك و ماڵ و دارایی سه‌ندیكا له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة