المواد القانونية
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومنی سه‌ندیكا. 3. نه‌قیب: نه‌قیبی ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان. 4. ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكا بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كشتوكاڵ یان له یه‌كێك له پسپۆره‌كانیدا یاخود له هاوتاكانیدا هه‌بیت و له زانكۆیه‌ك یان په‌یمانگایه‌ك وه‌ری گرتبێت و ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستاندا دانی پێدا هێنا بێ و ده‌ست به كار بێت له پیشه‌كه‌ی به كاركردنی له یه‌كێك له پسپۆرییه كشتوكاڵی یه ده‌ستنیشان كراوه‌كان له‌م یاسایه‌دا. 5. ده‌ست دانه پیشه: كاركردنه له پسپۆرییه كشتوكالییه‌كان له یه‌كێك له له بواره‌كانی لێكۆلینه‌وه و نه‌خشه‌كێشان بۆ پرۆژه‌و كاره كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و ئه‌ندازیارییه‌كانی كه مه‌به‌ستی كشتوكاڵییان هه‌یه و راوێژكاریی له باره‌یه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن و كار له یه‌كێك له فرمانه كشتوكاڵییه‌كاندا ده‌كه‌ن كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دیاری ده‌كات. 6. وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری. 7. هه‌رێم: مه‌به‌ست هه‌رێمی كوردستانی عێراقه.
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌ندامان تاكو مۆڵه‌ت له سه‌ندیكا وه‌رنه‌گرن و ره‌سمێكی ساڵانه كه بڕه‌كه‌ی (100) سه‌د دیناره نه‌ده‌ن، بۆیان نییه نووسینگه‌ی كشتووكاڵی بكه‌نه‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئاووبوونه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا (30) سی دیناره. دووه‌م: ئابوونی به‌شدار بوونی ساڵانه‌ش (20) بیست دیناره و له واده‌یه‌كی وا ده‌درێت له مانگی شوباتی هه‌موو سالێك تێنه‌په‌رێت و، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی له دوای یه‌ك نه‌یدا به بێ عوزرێكی ره‌وا، ئه‌وا ناوی له تۆماری سه‌ندیكا ده‌كوژێنرێته‌وه.
مادده‌ی یانزده‌یه‌م: سه‌ندیكا له مانه پێك دێت: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات). چواره‌م: هۆبه‌كانی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی. پێنجه‌م: لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا.
مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: نیسابی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت و بڕیاره‌كان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوون ده‌رده‌چن و له كاتی یه‌كسانی بوونی ده‌نگه‌كاندا ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێت كه نه‌قیبی تێدایه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ چۆڵ بوو جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یان سكرتێره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه ئه‌گه‌ر پایه‌ی جێگری نه‌قیب چۆڵ بوو. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بێت، ئه‌وا ئه‌ندامێك له‌ناو ئه‌و چوار ئه‌ندامه به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی جێی ده‌گرێته‌وه و شوێنی ئه‌وه‌ی دوایش یه‌كێك له‌و ئه‌ندامه یه‌ده‌گانه‌ی كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتووه پری ده‌كاته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو (جگه له سه‌رۆكه‌كانی هۆبه‌كان)، ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن ده‌بیت ده‌سته‌ی گشتی له ماوه‌ی دوو مانگ بانگ بكات بۆ كۆبووونه‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی ئه‌و پایانه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه پڕده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به هه‌مان ئه‌و رێگه‌یه ده‌بێت كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه.
ماددی نۆزده‌یه‌م: ئه‌ندامنی ئه‌نجومه‌ن یان یه‌كێك له لیژنه‌كانی ئه‌گه‌ر سێ دانیشتنی له‌سه‌ر یه‌ك یان پێنج دانیشتنی جیاجیا له ماوه‌ی سالێكدا به‌بێ عوزرێكی ره‌وا ئاماده نه‌بوو، به وازهێنه‌ر داده‌نرێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدات: یه‌كه‌م: ئینزار. دووه‌م: بێبه‌ش كردنێكی كاتی له خزمتگوزارییه‌كانی سه‌ندیكا بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك پتر نه‌بێت. سێیه‌م: ریگه گرتن له ده‌ستدانه پیشه بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ پتر نه‌بێت، بۆ كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تیش رێگه گرتنه‌كه كاركردنی دوای كاتی ده‌وامی ره‌سمی ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌رجێك فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كه بڕیاره‌كه‌ی پێ رابگه‌ێنێت.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ده‌شێ لاری بوون (اعتراض) له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له لای ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنی بكرێت و ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه پشتگیری بكات یان ره‌تی بكاته‌وه. دووه‌م: ئه‌و سزایانه‌ی له‌سه‌ره‌وه دراون جێبه‌جێ ناكرێن تاكو ئه‌نجومه‌ن ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌ر نه‌برێت.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ئه‌ندامی سه‌رپێچیكه‌ر له‌وه‌ی كه له مادده‌ی بیست و شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌ن ده‌درێته لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی.
مادده‌ی سی و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة