المواد القانونية
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: -ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. -سه‌رۆك: سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. -وه‌زیر: وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمی كوردستانی عێراق. كوردستان: هه‌رێمی كوردستان. -هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن باڵاترین ده‌زگای جێ به‌جێ كردنه له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كانی پێك دێ.
مادده‌ی سێ یه‌م: هه‌ر یه‌كێ له وه‌زاره‌ته‌كان كه‌سایه‌تنییه‌كی مه‌عنه‌ویان هه‌یه خاوه‌نی گشت ئه‌و مافانه‌ن كه له یاسا ره‌چاوه‌كاندا هه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی به سه‌رۆك و جێگر و سه‌رۆكی وه‌زیر داده‌نرێن، ده‌بی مه‌رجه‌كانی مادده‌ی (21)ی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی/ 1992 یان تێدا بێ، جگه له مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ وه‌زیر كه ده‌بێ گه‌یشتبێته (21) ساڵی ته‌مه‌نی. دووه‌م: وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه كه له بڕگه‌ی (4)ی مادده‌ی (9) ی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1992 دا ناوی خاتووه، لاده‌برێت (ئیلغا) ده‌كرێت."3"
مادده‌ی پێنجه‌م: بوه‌ردان به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن، یه‌كه یه‌كه‌و له‌سه‌ر خواستی سه‌رۆك ده‌بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م: سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان، دوای باوه‌رپێدانیان له لایه‌نی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، له‌به‌ر ده‌میدا ئه‌و سوێنده ه‌دهخۆن: (به خوای گه‌وره سوێند ده‌خۆم كه به دلسۆزی یه‌وه پارێزگاری له یه‌كێتی گه‌ل و خاكی كوردستانی عێراق بكه‌م و رێز له یاسا ره‌چاو كراوه‌كانی بگرم).
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجوومه‌ن له هه‌ولێردا كۆده‌بێته‌وه، ده‌شكێ له كاتی پێویستدا و به بڕیاری ئه‌نجوومه‌ن خۆی، له شوێنێكی تردا كۆببێته‌وه.
ماده‌ی شانزده‌یه‌م: هه‌ر وه‌زیرێك كه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی نییه بۆی هه‌یه له هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ئاماده‌ی ببێ، بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: 1-له حاڵه‌تی ئاماده نه‌بونی سه‌رۆكاد، جێگره‌كه‌ی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. 2-له حاڵه‌تی چۆڵ بوونی جێگه‌ی سه‌رۆك دا، جێگره‌كه‌ی تا ماتی دانانی سه‌رۆكێكی نوێ كه ده‌بی له ماوه‌ی پازده رۆژدا دابنرێ، جێگه‌ی بگرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و مافی خانه‌نشین یا به یاسایه‌كی تایبه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كرێ.
مادده‌ی نۆزده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڕیاریه‌وه كه له رێكه‌وتی 9/7/1992ی كردكاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی بیسته‌م: ئه‌م یاسایه له یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: -ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. -سه‌رۆك: سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. -وه‌زیر: وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمی كوردستانی عێراق. كوردستان: هه‌رێمی كوردستان. -هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن باڵاترین ده‌زگای جێ به‌جێ كردنه له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كانی پێك دێ.
مادده‌ی سێ یه‌م: هه‌ر یه‌كێ له وه‌زاره‌ته‌كان كه‌سایه‌تنییه‌كی مه‌عنه‌ویان هه‌یه خاوه‌نی گشت ئه‌و مافانه‌ن كه له یاسا ره‌چاوه‌كاندا هه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی به سه‌رۆك و جێگر و سه‌رۆكی وه‌زیر داده‌نرێن، ده‌بی مه‌رجه‌كانی مادده‌ی (21)ی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی/ 1992 یان تێدا بێ، جگه له مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ وه‌زیر كه ده‌بێ گه‌یشتبێته (21) ساڵی ته‌مه‌نی. دووه‌م: وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه كه له بڕگه‌ی (4)ی مادده‌ی (9) ی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1992 دا ناوی خاتووه، لاده‌برێت (ئیلغا) ده‌كرێت."3"
مادده‌ی پێنجه‌م: بوه‌ردان به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن، یه‌كه یه‌كه‌و له‌سه‌ر خواستی سه‌رۆك ده‌بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م: سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان، دوای باوه‌رپێدانیان له لایه‌نی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، له‌به‌ر ده‌میدا ئه‌و سوێنده ه‌دهخۆن: (به خوای گه‌وره سوێند ده‌خۆم كه به دلسۆزی یه‌وه پارێزگاری له یه‌كێتی گه‌ل و خاكی كوردستانی عێراق بكه‌م و رێز له یاسا ره‌چاو كراوه‌كانی بگرم).
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجوومه‌ن له هه‌ولێردا كۆده‌بێته‌وه، ده‌شكێ له كاتی پێویستدا و به بڕیاری ئه‌نجوومه‌ن خۆی، له شوێنێكی تردا كۆببێته‌وه.
ماده‌ی شانزده‌یه‌م: هه‌ر وه‌زیرێك كه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی نییه بۆی هه‌یه له هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ئاماده‌ی ببێ، بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێ.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة