المواد القانونية
مادده‌ی حه‌وته‌م:ماوه‌ی خوێندنی سه‌ره‌تایی شه‌ش ساڵه و ماوه‌ی خوێندنی ئاماده‌یی شه‌شه ساڵه، بۆ خوێندنی ناوه‌ندی، سێ یه‌كی تریش بۆ خوێندنی ئاماده‌یی یه‌ك له دوای یه‌ك. هه‌ر وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆی هه‌یه قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی كه ماوه‌ی كه‌متربێ بۆ ئه‌وانه بكاته‌وه كه له ته‌مه‌نی خوێندنی سه‌ره‌تاییدا و لێ ی دواكه‌وتوون ته‌مه‌ن له (10-15) ده‌شگونجێ یه‌ك قوتابخانه ته‌نیا به‌شیك له پله‌یه‌كی خوێندن بگرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:1-خوێندنی سه‌ره‌تایی و گشتی یه‌ك جۆر ده‌بێ بۆ هه‌مووان و توانا وه‌به‌ر منداڵان ده‌خاتە هۆیه سه‌ره‌كییه‌كانی زانست و بنچینه‌كانی رۆشه‌مبیری فێر بن.2-خوێندنی ئاماده‌یی رێ بۆ نه‌وجه‌وانان خۆش ده‌كا كه به‌هره و ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن و په‌ره‌یان پێبده‌ن و له رۆشنبیری قووڵ ببنه‌وه پله به پله پسپرایه‌تی له بواره‌كانی زانست وه‌ربگرن و راهێنان له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنیان بكه‌ن تا به كرده‌وه له ژیانیان به‌كاریان بهێنن و درێژه به خوێندنی باڵا بده‌ن، له‌گه‌ل بایه‌خدانێكی تایبه‌تیدا به باڵا ده‌سته‌كان.
مادده‌ی نۆیه‌م:وه‌زاره‌ت پۆل و قوتابخانه بۆ كه‌م-ئه‌ندامان (المعوقین) ئه‌كاته‌وه به شێوه‌یه‌ك كه به گوێره‌ی شێوازی زانستی نوێ چاودێری بكرێن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:1-فێركردن له پله‌كانی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی به‌جۆره جیاوازه‌كانیه‌وه له قوتابخانه ره‌سمییه‌كاناد به خۆرایین، هه‌ر ه‌كو په‌یمانگا و ئه‌و مه‌لبه‌نده ره‌سمیانه‌ش كه له مادده‌ی دوازده ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.2-فێركردن له پله‌ی خوێندنی سه‌ره‌تاییدا ئیلزامییه.
مادده‌ی یانزده‌یه‌م:1-وه‌زاره‌ت له رێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رێتی ناوخۆیی یه‌وه (الاداره المحلیه)باخچه‌ی ساوایان بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان كه‌متر له شه‌ش ساڵه ده‌كاته‌وه به‌ڕێوه ده‌با.2-كار‌و باری وه‌رگرتن و خوێندن له باخچه‌ی ساوایاندا رێك ده‌خا.3-به پێی پێره‌وێكی تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتی باخچه‌ی ساوایانی ئه‌هلی ده‌كا.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة