أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سیانزده‌یه‌م:
مادده‌ی سیانزده‌یه‌م:ماوه‌ی ساڵی خوێندنی هه‌ردوو پله‌ی فێركردن له 32 حه‌فته جگه له پشووه‌كان كه‌متر نی یه، هه‌ر وه‌كو سه‌عاته‌كانی خوێندنیش له حه‌فته‌دا (30) سه‌عات كه‌متر نی یه. ده‌گونجێ له كاتی پێویستدا وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌مه به بڕیارێك بگۆرێ.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م:1-پرۆگرام و نه‌خشه‌ی خوێندن و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن و به‌رێوه‌بردن و زه‌بن و ئه‌زمه‌نه‌كان و باوه‌ر نامه بۆ جۆره‌كانی خوێندن به هه‌ردوو پله‌كانیه‌وه له‌م یاسایه‌دا كراون، به پێی چه‌ند پێره‌وێكی تایبه‌ت داده‌نێ كه وه‌زاره‌ت روو نووسه‌كانیان (لائحه) ئاماده ده‌كا.2-وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه تاقیمان له هه‌ندێ قوتابخانه‌دا بكا كه رێكخستنی پرۆگرام و هۆیه‌كانی فێركردن و شێوازی ئه‌زموونه‌كان بگرێته‌وه، تا سوود له ئه‌نجامه وه‌ده‌ست هاتووه‌كانی وه‌ربگرێ بڵاوی بكاته‌وه.
مادده‌ی پازده‌یه‌م:
مادده‌ی پازده‌یه‌م:1-مه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ فیركردن له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان داده‌مه‌زرێ كه به شێوه‌یه‌كی په‌ره‌رده‌یی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده كرابێ.2-مه‌رجه ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رس وتنه‌وه له قوتابخانه ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كان داده‌مه‌زرێ ده‌رژووی یه‌كێك له كۆلێژه‌كان بێ و پسپۆری بێ له یه‌كێ له بواره‌كانی جوێندنی ئاماده‌یی دا‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌به‌سته ئاماده كرابێ،
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م:1-وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كارمه‌ندی فێركردنی راده‌هێنێ به هاوكاری لایه‌نه پشپۆره‌كان نه‌خشه و به‌رنامه‌ی پێویست داده‌نێ.وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه خولی به‌رێوه‌بردن و هونه‌ری و پشه‌یی به پێی پێویست بۆ كارمه‌ندانی بكاته‌وه.
ماده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
ماده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:ئه‌و خه‌رجی فیێركردنه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه پشت به‌و ته‌رخانكراوان ده‌به‌ستێ كه له بووجه‌ی گشتی هه‌رێدا هاتووه.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م:هیچ قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌هلی و باخچه‌ی ساوایان دانامه‌زرێت دانانرێت به بێ ئیجازه‌ی نووسراو ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه وه‌زاره‌ت دایده‌نێ له كاتی تاوه كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی قوتابخانه‌كه‌ش ئه‌و مه‌رجان ره‌چاو ده‌كرێن كه له پێره و رێنماییانه‌دا هه‌ن كه وه‌زاره‌ت له‌م باره‌یه‌وه ده‌ریان ده‌كا.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:به پێی په‌یره‌وێكی تایبه‌تی كه وه‌زاره‌ت دایده‌نێ به‌رنامه‌ی نه‌خشه‌ی خوێندن مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن و به‌رێوه‌بردن و ئیش و كار و ئینزیبات و ئه‌زموونه‌كانی قوتابخانه ئه‌هلی و بیانی یه‌كان داده‌نرێ و سه‌رپه‌رشتی هونه‌ریه‌كان ده‌كرێ.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م:وه‌زاره‌ت پێك دێت له:1-ده‌زگای مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت.2-به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده له پارێزگای هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت بریتین له:1-نوسینگه‌ی وه‌زیر.2-نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زیر.نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌كانی رۆشه‌مبیری.4-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردن.5-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌لسه‌نگاندن و ئه‌زموونه‌كان.6-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌لسه‌نگاندن و پرۆگرام و نه‌خشه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م:1-به پێره‌وێك هه‌یكه‌لی ئیداری مه‌ڵبه‌ندی وزاره‌ت ده‌زگاكانی دیار ده‌كات.2-وه‌زیر یا ئه‌وه‌ی كه رای ده‌سپێرێت بۆی هه‌یه لیژنه‌ی كاتیی بۆ جێ به‌جێ كردنی هه‌ندێ ئه‌ركی دیاری كرا‌و پێك بهێنێ.
مادده‌ی بیست و سێ یه‌م:
مادده‌ی بیست و سێ یه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ب بریكای وه‌زاره‌ت یا سه‌رۆكی فه‌رمانگه سه‌روكییه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپبَرێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م:ئه‌م یاساییه له رۆژی بڕیاردانی و ده‌رچوونی له ئه‌نجومه‌نی نیشتامنی كوردستانی عێراقه‌وه كاری پێ ده‌كێ.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی لاه‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و له سه‌ر وه‌زیری پسپۆر و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندداره‌كان حوكمه‌كانی جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ووشانه‌ی خواره‌وه مانای ته‌نیشتیانه:1-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.2-وه‌زیر: وه‌زیری پره‌روه‌رده.3-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.4- دیوان: دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.5-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان.6-كه‌مایه‌تی یه‌كان: ئاشووری یه‌كان توركمان و عه‌ره‌ب و ئه‌وانی تر.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م:1-وه‌زیری سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌ر پرسیاره له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكیه‌كانی ده‌كا و هه‌ر له میشه‌وه ئه‌و بڕیار و فه‌رمان و رێنمایی یانه ده‌رده‌چن كه په‌یوندی یان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیه‌وه له روی یاسای به‌رێوه‌بردن و به هونه‌ری یه‌وه هه‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌وه یاسا‌و پیره و رێنمایی یه ره‌چاو كراوه‌كانی تردا.هه‌ر وه‌كو له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیتی.2-وه‌زاره‌ت بڕیارێكی ده‌بێ كه ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێ یانی ده‌سپێرێ.
مادده‌ی سێ یه‌م:
مادده‌ی سێ یه‌م:ئه‌ركی وه‌زاره‌ت:1-توانا خستنه به‌ری نه‌وجه‌وانان له په‌ره‌پێدانی كه‌سایه‌تی یان دا له گشت رووه‌كانی جه‌سته‌یی و رۆشه‌مبیری و گیانی یه‌وه.2-ره‌خساندنی هه‌لی زانستی وه‌رگرتنی بۆ گه‌وره‌كان و به‌شداركردن له راهێنیاندا به شێوه‌یه‌ك كه ببێته هۆی فراوانكردنی رۆشه‌مبیری یان و واده‌ی به‌رهه‌میان به‌رز بكاته‌وه و ژیانی گشتی یان له رێ و شوێنی په‌روه‌رده‌ی فه‌رمانكاری و په‌روه‌رده‌ی درێژخایه‌ن چاكتر بكا.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:وه‌زاره‌ت په‌یمانگاو مه‌ڵبه‌ندی راهێنان و خولی په‌روه‌رده‌یی پێگه‌یاندن و بازرگانی و كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و هونه‌ری تر به‌گوێره‌ی داخوازییه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت به به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌و كارانه ده‌كا:1-دانانی ئه‌و سیاسه‌ته په‌روه‌رده‌یییانه‌ی په‌یوه‌ندی یا له مه‌یدانه‌كانیه‌وه هه‌یه به مه‌رجێك له سروشتی كۆمه‌ڵگای كوردستان له پێویستییه‌كانی و خواسته‌كانی پێشكه‌وتنی یه‌وه وه‌رگیرابن و ده‌شبێ تایبه‌تمه‌ندیتی نه‌ته‌وایه‌تی و كه‌یایه‌تی یه‌كانیان تێدا له‌به‌ر چاو بگیرێ، هه‌ر ده‌بێ وه‌هاش له‌سه‌ر بنچینه هه‌لی چۆن یه‌كی دارێژرابن كه ببنه مایه‌ی كیفایه‌تی سیسته‌می فیێركاری.2-مسۆگه‌ر كردنی توانای ئاده‌میزادی و مادی خواسته‌كانی هونه‌ری و رێك وپێكیی پێویست بۆ جێ به‌جێ كردنی نه‌خشه‌كانی په‌روه‌رده هه‌ڵسه‌نگاندنیان.3-كردنی زمانی كوردی به زمانی خوێندن له گشت پله‌كاناد.4-كردنی زمانی كه‌مایه‌تی یه‌كان به زمانی فێركردن له پله‌ی سه‌ره‌تاییدا بۆ كور و كاڵانیان له‌و ناوچانه‌ی كه تیاید ا نیشته‌جێن، به مه‌رجێ فێركردنی زمانی كوردی تیایدا ئیلزامه بی.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زاره‌ت بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م كارانه ده‌كا:1-مسۆگه‌ر كردنی ئاماده‌كردنی مامۆستایانی سه‌ره‌تای و ئاماده‌یی و سه‌رپه‌رشت كاران په‌روه‌رده و به‌رپرسیارانی به‌ڕێوه‌بردنی خوێندن و سه‌رپه‌رشتیكردنی و سه‌ر له نوێ راهێنانی له كاتی خزمه‌تیاناد و توانا خستنه به‌ریان بۆ گه‌شه سه‌ندنی پیشه‌ی و زانستی و پشتگیری كردنی پایه و پله‌یان.2-پێك هێنانی دام و ده‌زگای ئیداری و هونه‌ری پێویست بۆ نه‌خشه‌دانان بۆ خوێندن و به‌رێوه‌بردنی و سه‌رپه‌رشتی كردنی په‌روه‌رده له وه‌زاره‌ت و پارێزگاكانی هه‌رێمدا.3-ئاماده كردنی به‌رنامه‌ی خوێدنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی و سه‌رپه‌رشه‌یی و فێركردنی ته‌مه‌نداران و رێ و شوێنی و كتێبی خوێندن و شێوازه‌كانی هه‌لسه‌نگاندن و تاقی كردنه‌وه، بۆ به‌دیهێنانی سیاسسه‌تی په‌روه‌رده‌یی و ئه‌و نه‌خشانه‌ی لێ ی ده‌وه‌شێنه‌وه بۆ گه‌شه پێدانی هه‌موو ئه‌وانه پشت به‌ستن به توێژینه‌وه زانستی و لێكۆلینه‌وه.4-بایه‌خدان به په‌ره‌رده‌ی ئاینی و ره‌وشتی و ئاسان كردنی هه‌ل و مه‌رجی به جێ هێنانی فه‌ریزه‌كان و چه‌سپاندنی شێوه‌كانی ره‌فتاری دارێژراو له‌سه‌ر بناغه‌ی لێ بوردن و عاریكاری و راستگۆی و دلسۆزی له قسه و له كردار، له‌گه‌ل ره‌چاو كردنی تایبه‌تمه‌ندێتی كه‌مایه‌تی به ئایینی یه‌كان له هه‌رێمدا.5-بایه‌خدان به په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری و وه‌رزشی له گشت پله‌كانی خوێندندا.6-مسۆگه‌ر كردنی دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی قوتابخانه‌ی حكومه‌تی به هه‌موو پله و جۆره‌كانی یه‌وه.7-سه‌رپه‌رشتیكردنی قوتابخانه ئه‌هلی یه‌كان رێنمای كردنیان بۆ په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌ی نوێ به پێی سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی و ئامانجه‌كانی.8-كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی تایبه‌تی بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری.9-دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌ند و په‌یمانگا بۆ فێر كردنی ته‌مه‌نداران و راهێنانیان به پێی شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌ی وه‌زیفی.10-بایه‌خدان به ته‌ندروستی قوتابخانه‌یی و خۆراكدان به قوتابی یان هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سوود له رێنمایی په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی و له‌و خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیانه وه‌ربگرن كه بۆ گه‌شه كردن و خۆش گوزه‌رانی یان له یاران و سوودیش له وه‌ختی ده‌ست به‌تاڵییان ببینن.11-بایه‌خدان به خانووبه‌ره‌ی قوتابخانه‌كان و به‌شداری كردن له دانانی نمونه‌ی باش و مسۆگه‌ر كردنیان به دانانی نه‌خشه‌ی پێویست بۆ دروستكردنیان.12-بایه‌خدان به تۆژینه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی و سازدانی تاقیكردنه‌وه و سوود بینین له ئه‌نجامه‌كانیان به رێگای په‌ره پێدانی نیزامی خوێندن و زیاد كردنی توانای.13-بایه‌خدان به كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌كان و گه‌شه پێدانیان.14-پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی رۆشه‌مبیری له‌گه‌ل رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به كار و باری په‌روه‌رده، به تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به په‌روه‌رده و زانستی و په‌روه‌رده‌یی له (یۆنیسكۆ) بۆ په‌ره‌پێدانی راده‌ی رۆشه‌مبیری و زانستی و په‌روه‌رده‌یی له هه‌رێمدا به ئامانجی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه نوێ یه‌كانی به گیانی برایه‌تی خۆشه‌ویستی له ناو گه‌لاندا.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م:1-فێركردنی گشتی و نه‌وجه‌وانان له‌م ده‌ه پله‌ی سه‌ره‌كی خۆی ده‌نوێنی:أ-پله‌ی فێركردنی سه‌ره‌تایی.ب-پله‌ی فێركردنی ئاماده‌یی.2-پله‌ی فێركردنی ئاماده‌یی دابه‌ش ده‌كرێته سه‌ر دوو ئاست:أ-ئاستی خوێندنی ناوه‌ندی.ب- ئاستی خوێندنی ئاماده‌یی.3-باخچه‌ی مندالان پێش پله‌ی فێركردنی سه‌ره‌تایی دێ ورێ خۆشكه‌ره بۆی.