المواد القانونية
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت یا سه‌رۆكه‌كانی دایه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپێرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه‌ی وه‌زاره‌تیان لێ پێك دێ و هه‌روه‌ها ده‌زگا و ته‌شكیل و وه‌حده به‌ستراوه‌كان به وه‌زاره‌ته‌وه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له چوار چێوه‌ی وه‌زاره‌تدا به عه‌سكه‌ری و ده‌ده‌نییه‌وه ئه‌ركیان پێ سپێردراوه ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی په‌سه‌ند كردنی و بڕیار ل سه‌رانسه‌ری له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵا وده‌كرێته‌وه و وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار و گشت وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر ده‌بێ جێبه‌جێ بكه‌ن.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة