المواد القانونية
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌یه‌ك به‌زنجیره‌ی(نۆیه‌م) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌ی(سێیه‌م) له یاساكه‌دا به‌م جۆره‌ی خواره‌وه: ـ نۆیه‌م: پشتگیری كردن له پرۆسه‌ی چاكسازی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی.
مادده‌ی دووه‌م: بڕگه‌ی یه‌كه‌م/ 3 له (مادده‌ی چواره‌م) له یاساكه‌دا هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: ئه‌ندام بێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق یان ئه‌ندام بوو بێت له (كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی عیراقی یان ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كاتی عیراق) پاش رووخانی رژێمی پێشوو له ساڵی 2003.
مادده‌ی سێیه‌م: ( مادده‌یه‌كی نوێ و زیاد كرا‌و) له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌واژه‌ی(ده‌سته‌ی ئیداری ) هاتبێت ده‌كرێته (ده‌سته‌ی باڵا).
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: پێشه‌كی (مادده‌ی شه‌شه‌م) له یاساكه‌دا هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر دوو ساڵ جارێك به ئاماده بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی یان نوێنه‌ره‌كانیان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: ـ دووه‌م: بڕگه‌ی یه‌كه‌می (مادده‌ی شه‌شه‌م) له یاساكه‌دا هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی باڵای یه‌كێتی به‌ده‌نگدانی نهێنی و راسته‌وخۆ به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان كه پێك دێت له (9) نۆ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌ك.
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.

- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة