أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌زگا له‌مانه پێك دێ :ـ یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگایه وده‌بێ بروانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وشاره‌زایی پسپۆریشی له‌و بواره‌دا هه‌بێت وبه‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مزرێت. دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا: ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وله‌م بواره‌دا شاره‌زا بێت وجێگه‌ی سه‌رۆك له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی ده‌گرێته‌وه‌و به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وبه‌پله‌ی تایبه‌ت داده‌مزرێ. سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ودارایی: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی بێت. چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری هونه‌ری: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕ بێت. پێنجه‌م: ده‌زگا له‌هه‌ر پاریزگایه‌ك له پارێزگاكانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی بۆ كاروباری (مین)ی ده‌بێ وهه‌ر یه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌به‌ریكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌زگا ئه‌نجومه‌نێكی كارگیریی ده‌بێت وله‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـ یه‌كه‌م : سه‌رۆكی ده‌زگا سه‌رۆكه. دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌ندامه وله‌كاتی ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆك سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی ده‌زگا ئه‌ندامن. چواره‌م: هه‌ر شاره‌زایه‌ك یان راوێژكارێك سه‌رۆك ده‌زگا ده‌ستیشانی بكات له‌ناو ده‌زگا یا له ده‌ره‌وه‌یدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ده‌زگا. دووه‌م: په‌سندكردنی موڵه‌تدانی كاری رێكخراو وكۆمپانیا( ناوخویی وبیانیه‌كان) ئه‌وانه‌ی كار له بواری كاروباری (مین) ده‌كه‌ن، وله‌لای وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم تۆماركراون. سێیه‌م: به‌ستنی گرێبه‌ست له‌گه‌لأ كه‌س ورێكخراوی ناوخۆیی كه‌كار له بواری كاروباری مین ده‌كه‌ن وله‌گه‌لأ كۆمپانیا ولایه‌نی بیانی وئه‌مه‌ش به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت. چواره‌م: كاركردن له پێناوی ئاڵوگۆڕكردنی شاره‌زایی وزانیاریی له‌گه‌لأ ده‌وڵه‌تان ورێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان له بواری كاروباری مین وئه‌مه‌ش به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت. پێنجه‌م: پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران له ده‌زگادا. شه‌شه‌م: په‌سندكردنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه بۆ ئه‌و هاوكارانه‌ی ده‌زگا كه تووشی پێكان یان مردن ده‌بن له ئه‌نجامی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی سه‌رشانیان یان به‌هۆیه‌وه. حه‌وته‌م: ده‌رچوواندنی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. هه‌شته‌م:سه‌رۆك بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی به‌جێگره‌كه‌ی یا به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی ده‌زگاكه بسپێرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانیبه‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. سێیه‌م: ده‌زگا : ده‌زگای گشتی كاروباری (مین) له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. چواره‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا : ده‌زگای گشتی كاروباری (مین) له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن:ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگا. شه‌شه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن : سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگا. حه‌وته‌م: (مین) : كه‌ره‌سته‌ی ته‌قاندنه‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له قوتوۆیك دا ئاماده ده‌كرێ به ئامانجی كوشتنی كه‌سان وبرینداركردنیان وتێكشكاندنی ئۆتۆمبێل ووێرانكردنی موڵك وماڵی دیكه وبه‌هۆی ئه‌و كه‌سه، یان ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كراوه به ئامانج ده‌ته‌قێندرێنه‌وه، یاخود به‌هۆی به‌سه‌رچوونی كات. هه‌شته‌م: كاروباری مین : ئه‌و كرده‌وانه‌ن كه له پێناوی كه‌م كردنه‌وه‌یی كاریگه‌ری ئابووری وژینگه‌یی وكۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و مینانه یاخود ئه‌و بڕه‌ی كه نه ته‌قیون ئه‌نجام ده‌درێن وئه‌و چالاكییانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه په‌یوه‌ستن به‌لابردنی مین و هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌مه‌ترسیه‌كانی و یاریده‌دانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینانه بوونه‌ته‌قوربانی وتێك وپێكدانی یه‌ده‌گی عه‌مبار كرا‌و له مینی نه‌ته‌قیو وهاریكاریی وبه‌شداریی كردن له قه‌ده‌غه‌كردن به‌كارهێنانی(مین)ی دژه تاكه‌كان له‌سه‌رئاستی ده‌وڵه‌تان.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌زگایه‌ك داده‌مه‌زرێ پێی ده‌گوترێ (ده‌زگای گشتی كاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا) وباره‌گاكه‌ی له هه‌ولێر ده‌بێ فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده به‌سترێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ده‌زگا كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی وسه‌ر به‌خۆییه‌كی دارایی وكارگێڕی هه‌یه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئامانجی ده‌زگا به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: یه‌كه‌م: كاركردن له پێناوی پاككردنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێم له‌و مینانه‌ی چێندراون وئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی كه له جه‌نگه‌كانی پێشوو دانراو نه‌ته‌وه ونه‌ته‌قیونه‌ته‌وه. دووه‌م: كاركردن له پێناوی هوشناركردنه‌وه‌و رۆشنبیركردنی هاووڵاتیان له هه‌رێمدا له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی (مین) له رێگه‌ی هۆیه جیاجیاكانی راگه‌یاندن وبه‌رنامه‌كانی خوێندن دا. سێیه‌م: پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی پێویست بۆ قوربانییه‌كانی (مین). چواره‌م: هاویكاری وبه‌شداریی كردن له قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی (مین)ی دژه كه‌س وبه‌شداریی كردن له كۆنگره وكۆڕی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری (مین). پێنجه‌م: هاو ئاهه‌نگی وهاریكاری كردن له‌گه‌لأ رێكخراو‌و مه‌ڵبه‌نده خاوه‌ن پسپۆرییه‌كانی هاو شێوه‌ی ده‌زگا له‌ناو هه‌رێم وده‌ره‌وه‌یدا به جۆرێكی وا كه ئامانجه‌كانی ده‌زگا بێنێته‌دی.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی كارگیریی ئه‌م كار‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌یان ده‌بێ:ـ یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی هه‌موو زانیارییه‌كی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری (مین) وده‌ستنیشانكردنی گرنگترینیان له بواری نه‌هێشتنی (مین) دا. دووه‌م: كاركردن له پێناوی هاو ئاهه‌نگی ورێكخستنی پرۆسه‌كانی لابردنی (مین) له‌گه‌لأ هه‌موو فه‌رمانگه وده‌زگا حكومه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمدا. سێیه‌م: نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی گشتی ده‌زگا له مه‌یدانی كاروباری مین له چوارجێوه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا. چواره‌م: ئاماده‌كردنی راپۆرتی ساڵانه وبه‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه هه‌موو چالاكی وكاری جێبه‌جێ كرا‌و وكێشه وپێشنیازه‌كانی ده‌زگای تێدا دیاری ده‌كرێت. پێنجه‌م: دانانی پلانێكی ساڵانه و پێنج ساڵی ودرێژ خایه‌ن بۆ ده‌زگاكه. شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی بودجه‌ی گشتی ده‌زگاكه وبه‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سندكردنی.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م : كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت وله كاتی ئاماده نه‌بوونی دا جێگره‌كه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به بانگهێشتی سه‌رۆكی ده‌زگا هه‌ر سێ مانگ جارێك به‌لانی كه‌م كۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك یا له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی وگه‌ر پێویستیشی كرد به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی كۆده‌بێته‌وه. سێیه‌م: ڕاده‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت وبریاره‌كان به زۆربه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان وه‌رده‌گیرێ وله كاتی یه‌كسانی بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێت كه سه‌رۆك ده‌نگی تێدا داوه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: داهاته‌كانی ده‌زگا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـ یه‌كه‌م : ئه‌و پارانه‌ی كه حكومه‌تی فیدرال وحكومه‌تی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی بۆی ته‌رخان ده‌كات. دووه‌م : ئه‌و به‌خشین وپیتاكانه‌ی كه رێكخراوه نیوده‌وڵه‌تیه‌كان ورێكخراوه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ورێكخراوه ده‌وله‌تی ونا حكومیه‌كان بۆ هه‌رێمی ته‌رخان ده‌كه‌ن. سێیه‌م: ئه‌و به‌خشش ویارمه‌تیه خۆ جێیانه‌ی كه بۆی دیت به‌مه‌رجێك بیانی بن وبه‌ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێت.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ده‌زگا له‌باج وره‌سمه‌كان ده‌بووردرێ.
مادده دوازده‌م:
مادده دوازده‌م: یه‌كه‌م: له وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ده‌زگا، یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت پیاده ده‌كرێت. دووه‌م : ژمێریاریی ده‌زگا ده‌كه‌وێته به‌ر پشكنینی چاودێری دارایی.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: ده‌زگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه‌س یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه بێ مۆله‌ت وره‌زامه‌ندیی فه‌رمی ده‌چنه ناو كێڵگه‌كانی مین، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نانه‌ی نیشانه دیاریكراوه‌كان بۆ نیشانكردنی ناوچه‌پیس بووه‌كان به (مین) ده‌گۆڕن بداته دادگا بمه‌وناوه‌ی كه ئه‌و نیشانانه له موڵك وماڵی هه‌رێمن.
مادده‌ی چوارده‌م :
مادده‌ی چوارده‌م : ده‌زگای بۆی هه‌یه:ـ یه‌كه‌م: ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی بۆ فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگا ته‌رخان بكات به پێی سروشتی كاری هه‌ر یه‌كێكیان وڕاده‌ی كاریگه‌ریی راسته‌وخۆ وناراسته‌وخۆ. دووه‌م : دڵنیایی كردنه‌وه‌ی هاوكارانی ده‌زگا له دژی مه‌ترسی رووداوی (مین) وله‌كاتی پرۆسه‌كانی كاروباری (مین)دا.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: خزمه‌تكردن له رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه كان ورێكخراوه ناوخۆیی وخۆجێبه‌تی وبیانی كه كار له بواری كاروباری (مین) له هه‌رێمدا ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌تی فرمان بۆ كارمه‌ندانی ده‌زگا حیساب ده‌كرێت.
مادده شازده‌م:
مادده شازده‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده حه‌ڤده‌م:
مادده حه‌ڤده‌م: كاربه‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیاریك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده هه‌ژده‌م:
مادده هه‌ژده‌م: پێكهاته‌كانی ده‌زگا به‌پێره‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده كرێته‌وه.