أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چل و هه‌شت:
مادده‌ی چل و هه‌شت: ده‌شێ زانكۆگهلی ئه‌هلی له هه‌رێمدا دابمه‌زرێن به‌پێی شه‌رتوشروتێ كه ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی دیاریان ده‌كات.
مادده‌ی چل ونۆ:
مادده‌ی چل ونۆ: وه‌زاره‌ت سه‌رپه‌رشتی زانكۆ ئه‌هلیه‌كان ده‌كات به‌پێی ئه‌م بنه‌مایانه‌ی خواره‌وه: 1. ئیجازه‌پێدانی دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌زگایانه به‌پێی شه‌رتوشروتێ ئه‌نجومه‌ن دیاریان ده‌كات. 2. ریقابه‌ی باش ئه‌نجامدانی حوكمه‌كانی یاسا‌و، پابه‌ندبوونیان به سیاسه‌تی زتنستی هه‌رێم و رێنمایی وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌ن و حوكمه‌كانی پێڕۆی ناوخۆیه‌كه‌ی كه ئیجازه‌كه‌ی پێ وه‌رگرتووه. 3. ئهنجومنگهلی ئیدارهكهشی ده‌بێ نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی تێدابێت. 4. سهرومڕیش زانیاری و رێنیشاندانی پێ ده‌درێ تا بتوانێ له سیاسه‌تی زانستی گشتی هه‌رێم تێ بگات و پابه‌ندیان ببێ. 5. له كاتی زه‌رووردا ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موعیدو فرمانبهرو لێكۆڵهرو منحه‌ی دارایی بۆ ده‌نێرن به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه لهگهلَ كۆششی زانستیه‌كه‌ی و هاوبه‌شبوونی له بنیادنانی رۆشنبیریی كۆمه‌ڵگه‌دا بگونجێ. 6. له حاڵه‌تێكیشدا، له حوكمه‌كانی یاسا یان پێڕۆ لابدات و له‌و ئامانجانه‌ش با بداته‌وه كه بۆ وه‌دی هێنانیان دامه‌زراوه، ئه‌وه له‌و باره‌دا خوێندنی به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه یان به گشتی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی تێدا ده‌وه‌ستێنرێ یان ئیجازه‌كه‌ی لێ ده‌كێشرێته‌وه.
مادده‌ی په‌نجا:
مادده‌ی په‌نجا: 1. ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی مه‌رته‌به‌ی زانستیی خۆیان و هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی دیكه‌شیان له‌لا پارێزراو ده‌بێ كه له‌م یاسایه‌و یاسای دیكه له‌و پێرَۆ و رێنماییانه‌شدا كه به‌پێی ئه‌و یاسایانه دانراون ده‌یانكه‌وێ، ته‌نیا ده‌رماڵه‌ی خۆته‌رخان كردن وه‌رناگرن له حاڵه‌تێكدا ته‌نسیب بكرێن یان خۆ ته‌رخان بكه‌ن بۆ وه‌زیفه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان یان دابمه‌زرێن یان بگوازرێنه‌وه بۆ وه‌زیفه‌ی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ت یان ناوه‌ندی زانكۆكان یان ناوه‌ندی هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. ماوه‌ی پیاده كردنی ئه‌م وهزیفانهشیان به خزمه‌تی ته‌واو بۆ مه‌به‌ستی عه‌لاوه‌و ته‌رفیع و خانه‌نشینی حساب ده‌كرێ. 2. ئهندامانیههیئهی ته‌دریسی مافی ته‌رقیه‌ی زانستی‌یان پارێزراوه كاتی داده‌مه‌زرێن یان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ وهزیفهگهلی ده‌ره‌وه‌ی فێركردنی باڵا ئه‌گه‌ر هه‌موو شه‌رتوشروتی پێویستیان فه‌راهه‌م بێ و ته‌نها مه‌رجی ته‌دریسیان نه‌بێ.
مادده‌ی په‌نجاو یه‌ك:
مادده‌ی په‌نجاو یه‌ك: 1. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به پيرِۆ دیار ده‌كرێن: أ- ناوه‌ند (مركز)ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له زانكۆ‌و كۆلێژ‌و هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و، ئیشی تایبه‌ت و كاروباری زانستی و ئیدارییه‌كان. ب- به‌شه كانى دایه‌ره‌گه‌لی وه‌زاره‌ت وئیشه تایبه‌ته‌كان هەروەها بةشةكانى ناوةندى زانكۆكان و هەيئەى پەيمانگە تەقەنيةكان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان. ج- كاروباری هونه‌ری تایبه‌ت به وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی قوتابیان. 2- به‌پێی رێنماییگهلێكیش كه وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریدێنێ، ئه‌مانه دیار ده‌كرێن: كاروباری پێوه‌ند به رابه‌ریكردنی قوتابیان و رێ نیشاندانی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزریی قوتابیان و، چاودێریكردنی ماددی و مه‌عنه‌وییان و، رێكخستنی چالاكیی لامهنههجی و تاقیكردنه‌وه‌و ئه‌رك و زهپتییهیان، هه‌روه‌ها ناردنیان بۆ بیعسه‌و زه‌ماله و، هه‌موو كاروباری دیكه‌ی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و رێكخستنی ئیجازه‌ی دراسییشیان.
مادده‌ی په‌نجا و دوو:
مادده‌ی په‌نجا و دوو: 1. دادگاكان قه‌ده‌غه ده‌كرێن له سه‌یر كردنی هه‌ر دعوایه‌ك كه دژ به زانكۆ یان هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان یان كۆلیژ یان هه‌ر په‌یمانگه‌یه‌ك یان هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بگرێته‌وه سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی قوتابی و گواستنه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌و سزای زه‌بتی كه به‌سه‌ر قوتابیاندا ده‌سه‌پێندرێت وه‌ك ده‌ركردنی قوتابی به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له تاقیكردنه‌وه یان به‌هۆی دیكه‌وه ته‌نها زانكۆ هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بۆیان هه‌یه ئه‌و شكاتانه یه‌كلابكه‌نه‌وه كه له‌و رووه‌وه رووده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پێی رێنماییگه‌لێ كه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌هێنێ. 2. دادگاكان قه‌ده‌غه ده‌كرێن له سه‌یركردنی ده‌عواگه‌لی راستكردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌و ده‌ره‌جه زانستییه عێراقی و بیانیه‌كان دوای قۆناغی دواناوه‌ندی هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌یه سه‌یری ده‌عوای به‌خشینی نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی فه‌خری بكه‌ن.
مادده‌ی په‌نجاو سێ:
مادده‌ی په‌نجاو سێ: زانكۆكان وهه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بۆیان هه‌یه له ئه‌زموونی زانستی و له ته‌تبیقی زانستی و تاقیگه‌یی مه‌شقدانی قوتابیاندا داوای كۆمه‌ك له هه‌موو لایه‌نێكی پسپۆڕ له دایه‌ره‌كانی هه‌رێمدا بكه‌ن و، پێویستیشه له‌سه‌ر ئه‌و دایه‌ران، بۆ ئه‌نجام گه‌یاندنیان ئاسانكارییان بۆ بكه‌ن و ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ بكه‌ن.
مادده‌ی په‌نجاو چوار:
مادده‌ی په‌نجاو چوار: زانكۆكان وهه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان له رسمي گومرگی هه‌موو مادده‌و ئامێر‌و جیهازو پارچه‌كانیشیان سه‌رفرازن، هه‌روه‌ها مادده‌ی یه‌ده‌گ و هی تاقیگه‌و ئامرازه‌كانی روونكردنه‌وه‌و فلیم و بڵاوكراوه‌و كتێب و چاپه‌مه‌نیی هاوه‌رده‌ش، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌و پسپۆڕیی فێركاریدا كه ئامانجه‌كانیان وه‌دی بێنن هه‌ر هه‌موویان له گومرگ سه‌رفرازن.
مادده‌ی په‌نجاو پێنج:
مادده‌ی په‌نجاو پێنج: یاسای ژماره (12)ی ساڵی (1993)ی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و مادده‌ی ده‌یه‌می یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1992)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌غو ده‌كرێن.
مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش:
مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنماییگه‌لێ بۆ ساناكردنی وه‌به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی په‌نجاو حه‌وت:
مادده‌ی په‌نجاو حه‌وت: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی په‌نجاو هه‌شت:
مادده‌ی په‌نجاو هه‌شت: پێویسته لەسەر وەزيرە پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی په‌نجاو نۆ:
مادده‌ی په‌نجاو نۆ: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی سی و شێ:
مادده‌ی سی و شێ: هه‌یئه ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه به‌رێوه‌ی ده‌با و، پێك دێت له: 1. سه‌رۆكی هه‌یئه سه‌رۆك 2. عه‌میده‌كانی په‌یمانگه‌كان ئه‌ندامن 3. نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێكی په‌یوه‌ندیداره‌وه كه پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییان هه‌یه یان باڵاتر، له‌وانه‌ی كه خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕن و بۆ ماوه‌ی دوو سالَ كه یه‌ك جار یارای نوێكردنه‌وه‌یه ناوزه‌د ده‌كرێن. ئه‌ندامن 4. ئه‌ندامێ له هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ر په‌یمانگایێ، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌وه ناوزه‌د ده‌كرێ بۆ ماوه‌ی دوو سالَ و، بۆ یه‌ك جاريش یارای نوێكردنه‌وه‌یه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عیراق 2. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستانی عیراق. 3. وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی لة هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 4. وه‌زیر: وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی لة هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی . 6. فێركردنی باڵا: هه‌موو قۆناغه‌كانی فێركردن كه دوابه‌دوای قۆناغی دواناوه‌ندی دێن، له زانكۆ فه‌رمی و ئه‌هلی و هه‌یئه‌تی په‌یمانگا ته‌قه‌نییه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان له هه‌رێمدا. 7. زانكۆ فه‌رمییه‌كان: زانكۆی صلاح ا‌لدین، زانكۆی سلێمانی، زانكۆی دهۆك و زانكۆی كه‌ركوك و هه‌ر زانكۆیه‌كی دیكه حكومه‌تی هه‌رێم دواتر بیكاته‌وه. 8. زانكۆ ئه‌هلیه‌كان: ئه‌و زانكۆ غه یره فه‌رمییانه‌ن كه به ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت و به‌پێی ئه‌و شه‌رتوشروت و به‌ندو به‌ستانه داده‌مه‌زرێن كه وه‌زاره‌ت دیاریان ده‌كات.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌تێ له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ به‌ناوی وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه زانستی. وه‌زیرێ به‌ڕێوه‌ی ده‌با و سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات به‌ناوی وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م وه‌زاره‌ته ده‌یه‌وێ ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه بێنێته‌دی: 1. رهنگڕشتن و به‌ركارخستنی سیاسه‌تی هه‌رێم له بواری فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیدا 2. وه‌دیهێنانی گۆڕانكاریه‌كی چۆنایه‌تی له بزاڤی زانستی و خوێندنی باڵاداو به‌رزكردنه‌وه‌یان تا ئاقاری پێویست له بواری زانستی و هونه‌ری و ته‌كنۆلۆجیدا. 3. وه‌دی هێنانی هاوگونجان و ته‌واوكاری له نێوان بزاڤی زانستی و فێركردنی باڵا‌و نێوان پێداویستی هه‌رێم له كادیری زانستی و هونه‌ریدا. 4. كۆشش بۆ وه‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له‌نێوان پێشڤه‌چونی زانستی نه‌زه‌ری و نێوان ده‌سه‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كانی وه‌ك به‌رفراوانبوون و به‌رو چاكتربردنی (تطوير)ی ئه‌زموون و موماره‌سه‌ی ته‌تبیقی و تاقیگه‌یی (المختبریه). 5. زامنكردنی (حصانه)ی زانستی بۆ هزرمه‌ندو زانا و لێكۆڵكاران و رێزنان له كۆششی زانستیان و دنه‌دانی خۆته‌رخان كردنی زانستی . 6. دنه‌دان و پشتگیریكردنی دیراسه‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و به‌رزڕاگرتنیان و به‌رفراوان كردنی پسپۆڕیی هونه‌ری و ته‌كنۆلۆجی به‌جۆرێ كه له گهلَ پێداویستی فراژوكردنی به‌شه‌ری و ماددیی هه‌رێمدا بگونجێن. 7. ناردن و ئاڵوگۆڕ كردنی زانا‌و هزرمه‌ندو ئوستادان له گهلَ زانكۆ و داموده‌زگا زانستیه‌كانی عێراق و بیانی‌دا. 8. چابو ككردنی وزه‌و به‌هره‌ی زانستی و سوود وه‌رگرتن له رێگا و شێواز‌و ئامرازگه‌لی هاوچه‌رخی زانستی تا پێ به‌پێ لهگهلَ پێشڤه‌چونی زانستی و ته‌كنۆلۆجیی جیهان بڕوات. 9. خزمه‌تكردنی کلتووری گه‌لی كوردستان و گرنگی دان به مێژووی گه‌لی كوردستان و به‌دیارخستنی ئاسه‌واره شارستانیه‌كانی . 10. پشتگیری و دنه‌دانی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان و كۆمه‌ڵه زانستیه‌كان له هه‌رێمدا .
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه به‌جێ دێنێ: 1. ئیقرار كردنی پلانگه‌لی پێویست بۆ به‌ره‌و چاكتربردنی به‌رنامه‌ی (المناهج) و دنه‌دانی بزاڤی كتێبدانان و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و وه‌رگێران له زانكۆ گه‌ل و په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كاندا. 2. دانانی پلانگه‌لی پێویست بۆ چاودێری (رعایه)ی زانستی و ئه‌كادیمی له هه‌رێمدا. 3. كۆشش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی زانستیی كادیری فێركاری، له‌بواری فێركردنی باڵادا، ئه‌ویش له رێگه‌ی ئاماده‌كردنی زانا‌و هزرمه‌ند ئوستادی زانكۆ و موده‌ریس و شاره‌زایانی پسپۆر له رۆڵه‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ خزمه‌تكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و چاودێری كردن و دنه‌دان و پشتگیریكردنی خاوه‌ن به‌هره‌ی جوانكاری و نوێكاری، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئامراز‌و هۆكاری هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و ماددی كه ببنه پاڵپشت بۆ لێكۆڵهرو داهێنه‌رو جوانكاران تا بتوانن به دڵنیایی و پڕ باوه‌ڕه‌وه ئه‌رك و فرمانی زانستیی خۆیان ببه‌نه سه‌ر. 4. داننان به دام‌و ده‌زگا زانكۆیی و زانستییه عه‌ره‌بی و بیانیه‌كانداو، ئیقرار كردنی بنه‌ماكانی هاوسه‌نگ كردنی نمره‌و بڕوانامه زانستییه‌كانیان. 5. دیاركردنی بنه‌ما گشتیه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیان له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا. 6. پێشنیازی دامه‌زراندنی زانكۆ له هه‌رێمدا و، ئیلغا كردن یان تێكه‌ڵ كردن یان گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێ له زانكۆكان. 7. كردنه‌وه‌ی كۆلیژ یان په‌یمانگای نوێ له هه‌رێمدا. 8. رێكخستنی هاریكاری رۆشنبیری و زانستی له‌گه‌ڵ لایه‌ن و زانكۆ و دام‌و ده‌زگای دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 9. چاودێریكردنی (رعایه) ئه‌و قوتابی و ئوستاد لێكۆڵه‌رانه‌ی ده‌نێردرێنه هه‌رێمی كوردستان یان له هه‌رێمه‌وه ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها زامنكردنی پێداویستی زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تییان، به هاو كۆمه‌كی له‌گه‌ڵ دایه‌ره پێوه‌ندیداره‌كانی عێراقیدا بۆ یاریده‌ی ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه دێن و، به‌هاو كۆمه‌كیش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ته خانه خوێكان (الدول المضيفة ) بۆ یاریده‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نێردرێن بۆ ده‌ره‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، به‌رپرسه له ئاڕاسته‌كردنی ئیش و كاره‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و ریقابه‌كردنی چالاكیه‌كانی. رێنمایی و بڕیار‌و فه‌رمانگه‌لیش ده‌رباره‌ی هه‌موو شتێ پێوه‌ندی به ئه‌رك و فرمانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و ته‌نزیمی و هونه‌رییه‌وه هه‌بێ له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسادا له خودی خۆیه‌وه ده‌رده‌چن. به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسیاره چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه، به‌تایبه‌تیش ئه‌م سه‌ڵاحیاتانه‌ی خواره‌وه ده‌خاته كار: 1. ئیقراركردنی كردنه‌وه‌ی كۆلێژ و په‌یمانگا ته‌قه‌نیه‌كان و، راسپاردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆكان و، ته‌سدیقكردنی كردنه‌وه‌ی به‌شی تازه، یان گۆڕینی كه‌یانی به‌شه‌كان له رێگه‌ی لێك جیا كردنه‌وه‌یان، یان تێكه‌ڵكردنیان یان ئیلغاكردنیان، یان به‌رفراوانكردنیان، ئه‌ویش له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌ن. 2. پێشنیازی دامه‌زراندنی سه‌رۆكانی زانكۆكان و سه‌رۆكی ده‌زگای په‌یمانگا ته‌قه‌نیه‌كان له هه‌رێمدا. 3. ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئیجازه‌پێدانی دامه‌زراندنی زانكۆ و كۆلیژو په‌یمانگه‌ی باڵای ئه‌هلی به‌پێی شه‌رتوشروتێ كه ئه‌نجومه‌ن دیاریان ده‌كات. 4. ئاماده‌كردنی راپۆرتی ساڵانه ده‌رباره‌ی پێداویستیه‌كانی فێركاریی باڵا له هه‌رێمداو به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 5. پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی گشتیی زانكۆكان و هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان. 6. كرێ و ده‌رماڵه و قه‌ره‌بوو به‌خشش دان به كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه. 7. وه‌ستاندنی خوێندن به نیمچه‌یی یان به ته‌واوی له زانكۆ و كولێژ و په‌یمانگه‌كاندا بۆماوه‌یه‌ك له (10) ده رۆژ نه‌ترازێ. 8. دانانی رێنماییگه‌لی به‌ركاره‌كی (التعلیمات التنفيذية) كه به زه‌رووری بزانێ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتووه. 9. ته‌سدیقكردنی ره‌شنووسه‌كانی ئه‌نجومه‌نگه‌لی زانكۆكان و هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان. 10. به‌رچاوخستنی هه‌ر كاروبار‌و بابه‌تگه‌لێ خۆی پێی باش بێ ، له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ندا تا ئه‌نجومه‌ن گفتوگۆی له‌سه‌ر بكا و رای خۆی له‌سه‌ر ده‌رببڕێت. 11. هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی خوَى كه خۆی پێی باش بێ، دةتوانىَ بيدات 12. به بریكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكانی زانكۆكان و سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكیه‌كان و به‌رپرسانی دایه‌ره گه‌لی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتیی كاروباری ئیداری و دارایی رێكخستندا له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیر دوو راوێژكاری ده‌بێ به مه‌رجێ كه پله‌ی زانستی‌یان له ئوستاد یان له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ، یه‌كێكیان كاروباری فێركردنی باڵا ده‌گرێته ده‌ست و، ئه‌وی دی كاروباری لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی.