أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: رێكخراو بۆی هه‌یه، دوای ره‌زامه‌ندی وه‌زیر لق له پارێزگاكانی هه‌رێم یان ده‌ره‌وه‌یدا بكاته‌وه.
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: كاروباری رێكخراوه مرۆییه غه‌یره حكومییه بیانیه‌كانی ناو هه‌رێم به پێره‌وێك كه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆیانی داده‌نێ رێك ده‌خرێ.
مادده‌ی بیست و سێ:
مادده‌ی بیست و سێ: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به ركار.
مادده‌ی بیست و چوار:
مادده‌ی بیست و چوار: وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی بیست و پێنج:
مادده‌ی بیست و پێنج: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی بیست و شه‌ش:
مادده‌ی بیست و شه‌ش: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه له یاسایه‌دا ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. وه‌زاره‌ت: وه‌زارتی ناوخۆ. وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆ. ریكخراو: هه‌ر ریكخراوێكی كوردسانیی غه‌یره حكومییه كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تی له خۆ گرتبێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: 1-رێكخراو ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره حكومییه، له چه‌ند كه‌سانێكی ته‌بیعی پێك هاتووه وبۆ وه‌دیهانێنی ئامانجه‌كانی خۆی له بواری به هاناچوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تیی له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ. 2-ئه‌م رێكخراوه خاوه‌ن شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆیه‌تی و بۆی هه‌یه له پێناو وه‌دیهاێننی ئه‌و ئامانجانه‌ی ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه موڵكایه‌تیی موڵك و ماڵی ده‌سهه‌ڵنه‌گر و دەسهەڵگر(الاموال المنقوله وغیر المنقوله)ی ببێ. 3-ئه‌م رێكخراوه ده‌شێ، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر، چالاكیی مرۆڤایه‌تی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا پیاده بكا. 4-ئه‌م ریكخراوه بۆ وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی خۆی نه‌بێ هه‌وڵی وه‌ده‌ست هانینی هیچ سوود و قازانجێكی ماددی نادات.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌به‌ر ده‌م دادگاكان و لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كاندا ده‌بێ به نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه ته‌نیا سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه خۆیه‌تی یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه سه‌رۆكه‌كه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ی پێ ده‌سپێرێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: بۆ دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه مەرجە ئه‌م شه‌رتو شروتانه هه‌بن: 1-ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوه‌كه نابێ له پێنج ئه‌ندام كه‌متر بن. ئه‌مانه داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیری ناوخۆ ده‌كه‌ن و هه‌موویان ئیمزای ده‌كه‌ن. ده‌بێ ئه‌هلییه‌تی یاساییان هه‌بێ و هاوپێچ له‌گه‌ڵ داواكه‌دا پێڕۆ‌ی ناوخۆی له‌گه‌ڵدابێ كه ئه‌م به‌یاناته‌ی خواره‌وه‌ش تێدا بێ: أ-ناوی ریكخراوه‌كه و مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه به مه‌رجێ مه‌ركه‌زی ئیداره‌كه‌ی له‌ناو هه‌رێمدا بێت. ب-ناو و نازناو و جنسییه‌ت و ته‌مه‌ن و پیشه و جێگای دانیشتن و ئه‌هلییە‌تی زانستیی یه‌ك به یه‌كی ئه‌ندامەکان. ج-داهاتی دارایی و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی رێكخراوه‌كه. د-ئه‌و هه‌یئه‌تانه‌ی کە رێكخراوه‌كه ده‌نوێنن و ئیداره‌كه‌ی ده‌گرنه ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی ئیش و كار و شێوازی به‌گه‌نكردن و كۆتایی هاتنیان. 2-ده‌بێ مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كە روون و ئاشكرا بێت و راگه‌یەنرابێ و له‌گه‌ڵ پێرۆی گشتیدا (النظام العام) پێچه‌وانه نه‌بێ. 3-ده‌بێ رێكخراوه‌كه به رێگا و شێوازی مه‌شروع و به پێی حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم مه‌به‌سته‌كانی خۆی بپێكێ و له‌گه‌ڵ پێداویستی پێرۆی حوكمی فیدراڵیش پێچه‌وانه نه‌بێ. 4-نابێ ئامانجی ئه‌وه بێ كه تۆوی دووبه‌ره‌كی و فه‌رق و جیاوازی له نێوان نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زه‌به جۆر به جۆره‌كاندا بچینێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1-وه‌زیر ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ست رۆژدا كه له رۆژی له وه‌زاره‌ت تۆمار كردنی داواكارییه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا سه‌یری داواكارییه‌كه بكا و بیبرێته‌وه. خۆئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه شه‌رتو شرووتی یاسایی ته‌واو به‌جێ نه‌هێنا بوو ئه‌وه له‌و باره‌دا وه‌زیر ده‌بێ هه‌واڵه ی ده‌مه‌زرێنه‌ره‌كانی بكاته‌وه تا كه‌م و كورتیه‌كانی بهێننه‌وه سه‌ربار، ئه‌و جا ماوه‌ی بڕاندنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه له رۆژی داواكارییه تازه‌كه‌وه حساب ده‌كرێ. 2-ئه‌گه‌ر هات و وه‌زیر، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێ ،داواكارییه‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه ئه‌وه له‌و باره‌دا ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر بۆیان هه‌یه له دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا ته‌مییزی بكه‌نه‌وه له ماوه‌ی پازده رۆژدا- كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا- ئیدی بڕیار بڕیاری دادگاكه‌یه‌و ده‌بڕدرێته‌وه. 3-ئه‌گه‌ر هات و داواكارییه‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا كه له بڕگه‌ی (1)دا هاتووه نه‌بڕێندرایه‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا قبوڵكراوله قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: له پێڕۆ‌ی ناوخۆی رێكخراوه‌كه‌دا ده‌بێ هه‌موو ئه‌و حوكمانه‌ی دیاری بكرێن كه په‌یوه‌ندییان به رێكخستنی كاروباری ئیداری و دارایی و هونه‌ری و چۆنێتیی دانان و دامه‌زراندنی كه‌سانی سه‌ر به رێكخراوه‌كه و قبوڵ كردنی ئه‌ندامه‌كانییه‌وه هه‌یه.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: رێكخراوه‌كه ده‌بێ ئه‌م سجل و تۆمارانه‌ی خواره‌وه رابگرێ به مه‌رجێ دایه‌ره‌ی كاتبی عه‌دل ته‌سدیقی كردبن: 1-سجلی ئه‌ندامان و (ئه‌وانه‌ی سه‌ربه رێكخراوه‌كه‌ن). 2-سجلی بڕیار و مه‌حزه‌ره‌ی دانیشتنه‌كان. 3-سجلی پرۆژه‌كان. 4-سجلی حساب و حسابكاری. 5-سجلی ئه‌موال و كه‌لوپه‌له‌كان.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: رێكخراو بۆ وه‌دیهانینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ: 1-به‌شداری كردن و هاوكۆمه‌كی له بواری به هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تی له هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به هه‌ماهه‌نگی و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌دا. 2-هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه بیانییه‌كانی ناو هه‌رێم له بواری به هاناچوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تیدا.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ریكخراو ئامانجه‌كانی خۆی له‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه دێنێته دی: 1-ئه‌و داهاته داراییه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیدا هه‌یه. 2-له موناقصه‌و موزایه‌داتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه ئاوه‌دانكاریه‌كانی كوردستاندا به‌شدار ده‌بێ و گرێبه‌ستی ده‌كات. 3-په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورده په‌نابه‌ر و غه‌ریب كه‌وتووه‌كانی هه‌نده‌رانی كوردستاندا ده‌كا و، دنه‌یان ده‌دا كه سه‌رمایه‌كانیان له پرۆژه گه‌لی و به هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و فراژوو كردنی (التنمیه) هه‌رێمدا وه‌به‌ر بهێنن. 4-بانگهێشت بكا ت و بۆ سازدانی كۆنفرانسی ناوخۆ و نێو ده‌وڵه‌تیش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌و چاكتر بردن و پێشخستنی پرۆژه‌كان تا ئامانجەکانی ئامانجه‌كانیان بێته دی. 5-به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وا ده‌خوازێ كه هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌دا بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه فراژووكاریه‌كان له هه‌رێمدا هاوپشك بێ و به‌شداری بكات.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: رێكخراو، دارایی خۆی به بوجه‌یه‌كی ساڵانه به‌رێوه ده‌با كه به پێی پێرۆی حسابكاری دایه‌ره ره‌سمییه‌كان رێكی ده‌خاو جێبه‌جێ ده‌كا، هه‌موو حساب و حسابكاریه‌كیشی ده‌كه‌وێته ژێر ركێفی ته‌دقیقكردنی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمه‌وه.
مادده‌ی یازده
مادده‌ی یازده: دارایی ریكخراوه‌كه له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: 1-ئه‌و به‌ش و پشكه‌ی كه ئه‌ندامه‌كان ده‌یده‌نێ. 2-ئه‌و ده‌سنگه و به‌خشش و خه‌ڵات و پیتاك و دارایی و وه‌قف و وه‌سیه‌ته‌ی كه تاكه تاکەی خه‌ڵك و لایه‌نی دیكه ده‌یده‌نێ. 3-ئه‌و داهاتانه‌ی كه رێكخراوه‌كه به بزاڤ و چالاكی خۆی و وه‌به‌رهێنانی دارایی خۆی ده‌ستی ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی دوازده
مادده‌ی دوازده: ریكخراوه‌كه بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ رێكخراوه بیانیه‌كاندا گرێ به‌ستی بكات یان كۆمه‌ك و پیتاكی مادده‌ی و مه‌عنه‌وی له هه‌نده‌رانه‌وه وه‌ربگرێ، له‌م باره‌دا پێویسته وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری ئاگادار بكات.
مادده‌ی سیازده
مادده‌ی سیازده: رێكخراو پێویسته له كاتی هه‌موو ساڵێكی دارایی یان له كاتی زه‌روره‌تدا ئه‌و راپۆرتانه پێشكه‌ش به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكات. 1-راپۆرتی دارایی ساڵانه كه هه‌موو داهات و خه‌رجی تێدا بێت. 2-راپۆرتێكی ئاودامانی ساڵانه كه هه‌موو خزمه‌ت و پرۆژه‌ی به‌هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و bزاڤی مرۆڤایه‌تی تێدا بێت و ئه‌و لایه‌نانه‌ش نیشان بدات كه سوودیان لێ وه‌رگرتووه. 3-راپۆرتێك هه‌موو پلان و به‌رنامه‌ی به هاناچوون و ئاوه‌دانكاری و فراژوكاریی هه‌رێمی تێدا بێت كه بۆ ساڵی تازه‌ی دارایی بنیاد ده‌نرێن.
مادده‌ی چوارده
مادده‌ی چوارده: 1-ریكخراو له مزو کرێی ده‌مه‌زراندن و (رسوم التأسیس) مزوکرێی ته‌سدیقكردنی سجله‌كانی سه‌رفرازه (عه‌فو ده‌كرێ). 2-سرۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی داوه‌تێ بۆی هه‌یه به پێی به‌ند و به‌ست (ضوابط) رێكخراوه‌كه له باج و مزوگرێی گومرگ عه‌فو بكا تا رێكخراوه‌كه ئامانجه‌كانی خۆی بهێنێته دی.