أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م : یه‌كه‌م : ده‌سته‌ی به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم سه‌یری ئه‌و ناره‌زاییانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن خاوه‌ن په‌یوه‌ندیی له باره‌ی سزاكانی كه‌له یاسای به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتوون یاخود هه‌ریاسایه‌كی تر كه‌جێی بگرێته‌وه. دووه‌م : بڕیاری ده‌سته‌كه له ئه‌نجامی تانووته‌كه ده‌رچووه بنبڕه. سێیه‌م : ئه‌و ناره‌زاییانه‌ی كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون به پێی حوكمه‌كانی یاسای ئوسوولی دادگایكردنی سزایی سه‌یر ده‌كرێن.
مادده‌ی بیست ودووه‌م
مادده‌ی بیست ودووه‌م : یه‌كه‌م :ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، پرۆژه‌ی یاسا و كێشه‌كان بۆ ده‌سته‌ی گشتی ده‌نێرێ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی و جێبه‌جێ كردنی كاری پێویست له باره‌یه‌وه. دووه‌م: ده‌سته‌ی گشتی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ژماره‌ی ئه‌ندامی ئاماده بوو بڕیاره‌كانی ده‌دات و ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش وه‌كو یه‌ك بوون ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ داوه.
مادده‌ی بیست وسێیه‌م
مادده‌ی بیست وسێیه‌م : مه‌رجه له دامه‌زراندنی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و راوێژكار‌و راوێژكاری یاریده‌ر سه‌ره‌ڕای مه‌رجه‌گشتییه‌كان بۆ دامه‌زراندن له فه‌رمانبه‌ریه‌تی گشتیدا ده‌بێ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بێ له یاسا یان هاوتاكه‌ی و بیست سالأ دوای ده‌رچوونی له كۆلێج خزمه‌تی به‌كرده‌یی له فرمانی دادوه‌ریی یان پارێزه‌ریی هه‌بێ، ئه‌مه به نیسبه‌ت سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و راوێژكار و پازده‌سالێش به نیسبه‌ت راوێژكاری یاریده‌ده‌ر.
مادده‌ی بیست وچواره‌م
مادده‌ی بیست وچواره‌م : دوو سالأ له‌و ماوه‌یه كه‌م ده‌كرێته‌وه كه له مادده‌ی پیشوودا هاتووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستیریان به‌ده‌ست هێناوه‌و پێنج ساڵیش بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی دوكتۆرایان به‌ده‌ست هێناوه و ماوه‌ی خوێندنی بچو‌وكیش بۆ وه‌رگرتنی هه‌ریه‌ك له‌و دوو بڕوانامه‌یه به ماوه‌ی كاركردن بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌نرێ.
مادده‌ی بیست وپێنجه‌م
مادده‌ی بیست وپێنجه‌م : یه‌كه‌م: سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و راوێژكار به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێن. دووه‌م: راوێژكاری یاریده‌ده‌ر به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد و راسپێری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی شوورا داده‌مه‌زرێ.
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م : یه‌كه‌م: سه‌رۆك به پله‌ی تایبه‌ت ده‌بێ ومووچه‌ی پله‌ی تایبه‌ت (أ) وه‌رده‌گرێ. دووه‌م: جێگری سه‌رۆك و راوێژكار مووچه‌ی پله‌ی تایبه‌ت (ب) وه‌رده‌گرن. سێیه‌م: راوێژكاری یاریده‌ده‌ر مووچه‌ی پله‌ی یه‌كه‌م وه‌رده‌گرێ.
مادده‌ی بیست وحه‌وته‌م
مادده‌ی بیست وحه‌وته‌م : یه‌كه‌م : وه‌زیری داد بۆی هه‌یه به ره‌زامه‌ندی وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆلێنه‌وه‌ی زانستی دوو له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌وتنه‌وه له زانكۆكانی هه‌رێم ئینتیداب بكات له وانه‌ی بڕوانامه‌ی دوكتۆرایان له یاسا هه‌یه وپایه‌ی زانستیان له بروفیسۆری یاریده‌ر كه‌متر نیه و ئه‌مه‌ش به‌ره‌زامه‌ندی نووسراوی خۆیان ده‌بێ بۆ كاركردن له ئه‌نجومه‌ن وه‌ك راوێژكاری خۆته‌رخان كه‌ر (متفرغ) بۆ ماوه‌ی (3) سێ سالأ كه قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار. دووه‌م : وه‌زیری داد و به‌ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م به ره‌زامه‌ندی نووسراوی خۆیان، بۆ كاركردن له ئه‌نجومه‌ن ئینتیداب بكات وه‌ك راوێژكاری خۆته‌رخانكه‌ر بۆ ماوه‌ی سێ سالأ و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار و هه‌موو سیفه‌تێكی دادوه‌ریشیان ده‌پارێزن.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م : نابێ سه‌رۆك یان جێگری سه‌رۆك یان راوێژكار یان راوێژكاری ئینتیدابكراو یاخود راوێژكاری یاریده‌ده‌ر بگیرین یاخود رێكاری سزاییان ده‌رهه‌ق وه‌ربگیرێ مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندیی وه‌زیری داد بێ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه تاوانێكی جینایی ده‌ست ئه‌نقه‌ست و بینراویان ئه‌نجام دابێ.
مادده‌ی بیست ونۆیه‌م
مادده‌ی بیست ونۆیه‌م : سه‌رۆك یان جێگری سه‌رۆك یان راوێژكار یاخود راوێژكاری یاریده‌ده‌ر خانه‌نشین ده‌كرێن كاتێك شه‌ست و پێنج ساڵی ته‌مه‌نیان ته‌واوكرد و یاسای خانه‌نشین كردنی خاوه‌ن فرمانه به‌رزه‌كانیان بۆ پیاده ده‌كرێ.
مادده‌ی سییه‌م
مادده‌ی سییه‌م : یاسای خزمه‌تی شارستانی پیاده ده‌كرێ ئه‌گه‌ر ده‌قێكی له‌م یاسادا بۆ نه‌هاتبـێ.
مادده‌ی سی ویه‌كه‌م
مادده‌ی سی ویه‌كه‌م : ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) شوێنی (ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی) ده‌گرێته‌وه له‌هه‌ر شوێنێكی یاسا‌و پیره‌وی به‌ركار له هه‌رێم دا هاتبـێ و ناونیشانی كارمه‌ندان له ئه‌نجومه‌ن به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌گۆڕدرێن.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م : كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیاریك ناكری گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی سی وسێیه‌م
مادده‌ی سی وسێیه‌م : پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سی وچواره‌م
مادده‌ی سی وچواره‌م : وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی سی وپێنجه‌م
مادده‌ی سی وپێنجه‌م : ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قائیعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.