أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ یان پله‌ی مامۆستای پێده‌درێ ده‌بێ یه‌كێك له‌م دوو مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێته‌دی: یه‌كه‌م: ده‌بێ بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌كی دانپێنراو یان هاوتای له رووی زانستییه‌وه وه‌ده‌ست هێنابێ، یان ده‌بێ بروانامه‌ی زانستی یان هونه‌ری یان ته‌كنیكی یان پیشه‌یی به‌ده‌ستهێنا بێ له‌و پسپۆڕییانه‌ی كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای لێ نادرێ، یان بڕوانامه‌یه‌كی زانستیانه‌ی هاوتای هه‌بێ، مه‌رجیشه ماوه‌ی خوێندنی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕوانامه‌یه له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێت له دوای بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ و رێگای ده‌رس گوتنه‌وه‌یشی پێ نادرێ تاكو له خولێكی راهێنان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌شداریی نه‌كات و به‌سه‌ر كه‌وتوویی لێی ده‌رنه‌چێت و مه‌رجه‌كانیشی به رێنمایی ده‌ست نیشان ده‌كرێ. دووه‌م: ده‌بێ مامۆستای یاریده‌ربێ له یه‌كێك له زانكۆكان بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێ له سێ ساڵ و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌لانی كه‌م دوو توێژینه‌وه‌ی به‌نرخی بڵاوكردبێته‌وه و خاوه‌ن هه‌وڵی ده‌رس گوتنه‌وه‌ی باش بێت.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ یان پایه‌ی مامۆستای یاریده‌دری پێده‌درێ له پایه‌ی مامۆستایی كاری كردبێ له یه‌كێك له ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا به ده‌رس گوتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له (4) ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌لانی كه‌م سێ توێژینه‌وه‌ی به نرخی بڵاوكردبێته‌وه كه له یه‌كێكیاندا به ته‌نیا ئه‌و كاره‌ی كردبێ.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ یان پله‌ی پرۆفیسۆری پێده‌درێ بڕوانامه‌ی دكتۆرای وه‌ده‌ستهێنابێ و مه‌رجه‌كانی مادده(22)ی ئه‌م یاسایه‌ی لێ هاتبێته دی و به‌لانی كه‌م شه‌ش ساڵ پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری به‌سه‌ردا تێپه‌ربووبێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵی باشی دابێ له ده‌رس گوتنه‌وه‌دا و ژماره‌یه‌ك له توێژینه‌وه‌ی بڵاوكردبێته‌وه كه به‌لانی كه‌م له شه‌ش توێژینه‌وه كه‌متر نه‌بێ، سییانیان به‌لانی كه‌م ئه‌سڵی بن و یه‌كێكیشیانی به ته‌نیا ئه‌نجام دابێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌كانی پێشوو ده‌شێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرای باوه‌ڕ پێكراو یان هاوتاكانی له رووی زانستیه‌وه له زانكۆ یان ده‌سته به پایه‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دامه‌زرێ له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ یان ده‌سته، ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان ماوه ده‌رس گوتنه‌وه‌ی ئه‌نجام دابێ له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و شایه‌دی بۆ بدرێ له ده‌رس گوتنه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سوودی به‌لانی كه‌م له پێنج كه‌متر نه‌بێ بڵاوكردبێته‌وه.
مادده‌ی بیست و پێنچه‌م
مادده‌ی بیست و پێنچه‌م: موعیده‌كان: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی به موعید له كۆلێج داده‌مه‌زرێ، بڕوانامه‌ی به كالۆریۆسی به ته‌قدیری باشی به‌لانی كه‌م هه‌بێ و له سێ یه‌كه‌مه‌كانی به‌شه‌كه‌ی بێت و كاری به‌شداریی كردن له لێكۆڵینه‌وه‌ی پراكتیكی و كرده‌نی و چاودێری ئه‌زموونه‌كان وچالاكی تر له به‌شه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی كوردستانی ده‌زگایه‌كی فێركردنه و له ئاستی زانكۆدایه و حه‌رمێكی ئارام و پارێزراوه و كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی هه‌یه (سه‌ربه‌خۆیی كارگێڕیی ودارایی و یاسایی ) پێویستی هه‌یه و بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی و كاروباره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نێكی زانستی به‌رێوه‌ی ده‌بات.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی كوردستانی هه‌وڵی ئاماده‌كردنی پزیشكی پسپۆڕ ده‌دات به هاوكاری كردنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له لقه جیاوازه‌كانی پزیشكی و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه پێویستیه‌كان به‌پێی نوێترین شێواز و داهێنانی زانستی.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی كوردستانی سه‌رۆكێكی ده‌بێ كه بڕوانامه‌ی دكتورا یا هاوشێوه‌كه‌ی له پزیشكی دا هه‌بێ و به پایه‌ی پرۆفیسۆر بێ و به پله‌ی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌كجار. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی یاریدرده‌رێكی ده‌بێ كه بڕوانامه‌ی دكتۆرا یان هاوتاكه‌ی له پزیشكی هه‌بێ و به‌پله‌ی به‌لانی كه‌م پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر و خزمه‌تی زانكۆیی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ و به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر و، كاروباری دارایی و كارگێڕیی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌نێكی زانستی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی به‌رێوه‌ده‌بات و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و له‌مانه پێكدێ: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی: سه‌رۆكه دووه‌م: یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی ئه‌ندام و بڕیارده‌رده سێیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانستی لقه پسپۆڕییه‌كان ئه‌ندامن چواره‌م: پزیشكێك نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات كه به‌رزترین بڕوانامه‌ی له بواری پسپۆریی به‌ده‌ست هێنابێ: ئه‌ندامه پێنجه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی بۆی هه‌یه بانگهێشتی هه‌ر كه‌سێك بكات كه به پێویستی بزانی بۆ به‌شداریی كردن له كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانستی هه‌ر كاتێك پێویستی كرد.
مادده‌ی سییه‌م
مادده‌ی سییه‌م: ئه‌نجومه‌نی زانستی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری مانگانه ده‌به‌ستێ و ده‌شبێ له سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكه‌كه‌ی هه‌ر كاتی پێویستی كرد كۆبوونه‌وه‌ی تر ببه‌سترێ و نیساب به ئاماده بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت و بڕیار و راسپارده‌كانی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده بووان وه‌رده‌گیرێ و له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌ولایه‌نه په‌سند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ داوه.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی زانستی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێ: یه‌كه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه زانستییه‌كان: 1ـ بڕیاردان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی لقه زانستییه‌كان 2ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانی ته‌واوكردنی ناته‌واویه‌كان له میلاكی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه 3ـ جێبه‌جێ كردنی پلانی وه‌رگرتن له ئه‌نجومه‌نی كوردستانی 4ـ به‌دواداچوونی پرۆگرامه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندیان به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌یان و رۆیشتن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه زانستیه‌كان 5ـ پێشنیاز كردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و گۆڕینیان بۆ پته‌وكردنی باری زانستی و پێشكه‌ش كردنیان به وه‌زاره‌ت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری 6ـ راگرتنی خوێندن به‌گشتی و یان به‌شێكی بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) رۆژ زیاتر نه‌بێ 7ـ دانانی میكانیزمێك بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانی وه‌زاره‌ت و ستراتیجییه‌ته‌كه‌ی. دووه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه كارگێڕییه‌كان 1ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانه‌كانی په‌یوه‌ندیه رۆشنبیرییه دوو قۆڵییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌زگا زانستیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و جێبه‌جێ كردنیان. 2ـ گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه‌و ته‌كنیكارانی بیانی 3ـ ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ئیفاد و خواستن (اعاره) مۆڵه‌ته‌كانی خوێندن له ناو هه‌رێمدا 4ـ جێبه‌جێ كردنی پلانی ئاماده كردنی میلاكی زانستی و هونه‌ریی و كارگیریی ده‌سته. سێیه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه داراییه‌كان 1ـ ئاماده كردنی پلانی بودجه‌ی ساڵانه‌و وه‌به‌رهێنان. 2ـ په‌سند كردنی بڕیاری لیژنه‌كانی تایبه‌ت به كوژاندنه‌وه‌و نرخاندن و كرێ و فرۆشتنی ماڵی گوێزراوه‌و نه‌گوێزراوه‌ی ده‌سته به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان له هه‌رێمدا. 3ـ بریاردان له‌سه‌ر ژمێریارییه كۆتاییه‌كان.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی زانستی پسپۆڕیی له سێ مامۆستای ده‌سته ده‌رس گوتنه‌وه پێكدێ كه پله‌ی زانستیان له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی زانستی به به‌رزه‌فتكارییه‌كان ده‌سنیشان ده‌كرێ كه له ئه‌نجومه‌نی كوردستانیه‌وه ده‌رده‌چن.
مادده‌ی سی و سێیه‌م
مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: ده‌رچوو بڕوانامه‌ی زه‌میلی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی باڵای له پسپۆرییه‌كانی پزیشكی (بۆردی كوردستانی)پێده‌درێ و به باڵاترین بڕوانامه‌ی پیشه‌یی له بواری پسپۆڕی داده‌نرێ و خاوه‌نه‌كه‌ی دووساڵی قیده‌م بۆ حسێب ده‌كرێ بۆ مه‌به‌سته‌كانی سه‌ر مووچه‌و به‌رزكردنه‌وه و هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكی پێ ده‌درێ له رۆژی وه‌رگرتنیه‌وه. دووه‌م: مه‌رجه ئه‌و پزیشكه‌ی داوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ناوبراو ده‌كات به‌لانی كه‌م ماوه‌ی نیشته‌جێ بوونی ده‌وری ته‌واوكردبێ و هه‌موو مه‌رجه‌كانی قه‌بولی لێ بێته‌جێ.
مادده‌ی سی و چواره‌م
مادده‌ی سی و چواره‌م: ماوه‌ی خوێندن و پراكتیك له ئه‌نجومه‌نی كوردستانی له نێوانی 4 ساڵ تاكو 7 ساڵی ساڵنامه‌یی یه.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و یاسا‌و پێڕه‌و و رێنماییانه به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی كوردستانیدا پیاده ده‌كرێ، كه كاروباری ده‌رس گوتنه‌وه‌و قوتابیان له زانكۆكانی هه‌رێم رێكده‌خه‌ن، به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی له‌م به‌شه‌دا هاتووه ناكۆك نه‌بێ. دووه‌م: به‌ش و لقه‌كانی زانستی و پیشه‌یی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی و مه‌رجه‌كانی قه‌بوڵ و تۆماركردن و شێوازه‌كانی ده‌رس گوتنه‌وه و ئه‌زموونه‌كانی و ده‌وامكردن به‌پێی ئه‌و رێنماییانه دیارده‌كرین كه وه‌زیر ده‌ریان ده‌كات.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌یه‌ك به ناوی (ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ خوێندنی ستراتیجی و تۆێژینه‌وه‌كانی زانستی ) داده‌مه‌زرێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به ئاماده كردنی پرۆژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی له بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و توێژینه‌وه له بواره‌كانی پیشه‌سازیی و وزه و ژینگه و كشتوكاڵ و هی دی. دووه‌م: ده‌سته كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی مه‌عنه‌وی له رووی ( سه‌ربه‌خۆیی و كارگێڕیی و دارایی و شیاویی یاسایی) یه‌وه هه‌یه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی.
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت له یه‌كێك له بواره‌كانی زانستی، ده‌بێ به پایه‌ی پرۆفیسۆر بێت و به پله‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ داده‌مه‌زرێ كه قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار. دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته یاریده‌ده‌رێكی ده‌بێ كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت و پایه‌ی زانستی وابێ له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ و به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ و ئه‌ركی كارگێڕیی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌تی زانكۆیی كه له هه‌رێمدا كاری پێده‌كرێ یا هه‌ر یاسایه‌كی تر جێی بگرێته‌وه له سه‌ر كارمه‌ندانی ده‌سته له‌وانه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا و ماجستیرن پیاده‌كرێ به مه‌رجێك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بده‌ن: یه‌كه‌م: ده‌رس گوتنه‌وه له یه‌كێك له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به نیوه راده‌ی نیسابیان. دووه‌م: له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌لانی كه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ك ته‌واو بكه‌ن. سێیه‌م: هه‌ر سێ مانگ جارێك سیمینارێك پێشكه‌ش بكه‌ن.
مادده‌ی سی و نۆیه‌م
مادده‌ی سی و نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته له‌مانه پێكدێت: ـ 1ـ سه‌نته‌ری خوێندنه ستراتیجیه‌كان 2ـ سه‌نته‌ری توێژنه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنۆلۆجی دووه‌م: ئه‌ركی سه‌نته‌ری ئاماژه بۆ كرا‌و له بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و به پایه‌یه‌كی زانستی كه له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و خزمه‌تێكی زانكۆیی هه‌بێ كه له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ. سێیه‌م: ده‌سته بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌بێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌كانیدا بگونجێ.
مادده‌ی چله‌م
مادده‌ی چله‌م: ده‌شێ به‌پێی یاسا‌و رێنمایی و به‌رزه‌فتیه‌كان زانكۆ یان كۆلێج یاخود په‌یمانگا یان نووسینگه‌ی مه‌شق و شیاندنی باڵای ئه‌هلی له بواری خوێندنی باڵا له هه‌رێم دابمه‌زرێ.