مادده‌ی (5):
سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێری و سه‌رۆكی شاره‌وانی و سه‌رۆكی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هۆی چاودێره‌وه، چاودێری زه‌وی و زار ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی رێگری و لابردنی زیاده‌رۆیی به‌گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: پێدانی هۆشداری (انژار) به‌كه‌سی زیاده‌ڕۆكار به لابردنی زیاده‌رۆیی له ماوه‌ی (24) كاتژمێر ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه یان لایه‌نه‌كه ناسراوبوو.
دووه‌م: هه‌ڵواسینی پسووله‌ی هۆشداری (انژار) له شوێنی زیاده‌رۆكه یان به‌نووسین له‌سه‌ر زیاده‌رۆكه به لابردنی زیاده‌رۆكه له ماوه‌ی (24) كاتژمێردا ئه‌گه‌ر زیاده‌رۆكار نه‌ناسراو بوو.
سێیه‌م: ئاگادار كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه یان سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی به‌و زێده‌ڕۆییه‌ی روویداوه.
چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی، له ماوه‌ی (48) كاتژمێر له رێكه‌وتی ئاگاداركردنه‌وه، فه‌رمانی لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كه ده‌ربكات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شاره‌وانیی و فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمه‌ند و دابینكردنی پارێزوان بۆ لیژنه، ئه‌گه‌ر زیاده‌رۆكار به پێی برگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه زیاده‌رۆكه‌ی لانه‌برد.
الموضوع: پێدانی هۆشداری به‌كه‌سی زیاده‌ڕۆكار,هه‌ڵواسینی پسووله‌ی هۆشداری له شوێنی زیاده‌رۆكه,ئاگادار كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه یان سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی,پێویسته له‌سه‌ر سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی فه‌رمانی لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كه ده‌ربكات