مادده‌ی (4):
یه‌كه‌م: هه‌ر ره‌فتارێك یان كارێك بكرێته سه‌ر زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت یان سه‌ر مافێك له‌و مافانه‌ی سه‌ر ئه‌م زه‌وییانه به زیاده‌ڕۆیی ئه‌ژمارده‌كرێت، ئه‌گه‌ر مۆله‌تی یاسایی نه‌بێت، یان دژ به یاسا به‌ركاره‌كان بێت، له‌وانه‌ش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
1ـ زه‌وتكردن و به‌كارهێنان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی بیناكانی ده‌وڵه‌ت.
2ـ دروستكردنی خانوو، بینا به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌ی بنه‌ره‌تی بگونجێت یان نا، هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌ش كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی.
3ـ زه‌وتكردنی زه‌وی یان به‌شێك له زه‌وی.
4ـ گۆرینی ڕه‌گه‌زی زه‌وی، به‌كارهێنانی زه‌وی، گۆرینی به‌كارهێنانی زه‌وی.
5ـ هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وی، بردنی خاك (خۆڵی ئاسایی یان تێكه‌ڵه) گۆرینی ڕێچكه‌ی ئاوی سه‌ر زه‌وی، گۆرینی ڕێره‌وی هاتووچۆ.
6ـ په‌كخستن یان گۆرینی مافێك له مافه‌كانی هاوشانیی (ارتفاق) بریاردراو له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
7ـ داگیر كردن و به‌كارهێنان و هه‌ڵكه‌ندن و شێواندنی كه‌نار و ناو چۆم و روبار و ده‌ریاچه‌كان.
8ـ شوراكردنی زه‌وی، به‌رده‌ڵان، له‌وه‌رگا (پاوان)، دارستان و كشتوكاڵی به پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان.
9ـ فرۆشتن، به‌خشین، به‌كرێدانی زه‌وی به مه‌به‌ستی كشتوكاڵ، دروستكردنی باخ، گه‌شت و گوزارو نیشته‌جێ، بازرگانی یان بۆ هه‌ر مه‌به‌ستیكی دی، به پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم.
10ـ جیاكردنه‌وه و پارچه پارچه كردن (افراز الاراچی ) به‌ده‌ر له یاسا به‌ركاره‌كان.
11ـ هه‌ر ره‌فتارێكی دیكه، جگه له‌وانه‌ی له به‌نده‌كانی پێشوو باسكراون، بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی بنه‌مایی (أصولی).
دووه‌م: به‌كارهێنانی گشت یان به‌شێك له‌شه‌قام، شوسته، گوره‌پان، باخچه، پارك یان هه‌ر شوێنێكی گشتی به شێوه‌ی كاتی، یان به‌رده‌وام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت، به پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم.
الموضوع: ره‌فتارێك یان كارێك بكرێته سه‌ر زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت,زه‌وتكردن و به‌كارهێنان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی بیناكانی ده‌وڵه‌ت,دروستكردنی خانوو، بینا به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه,زه‌وتكردنی زه‌وی یان به‌شێك له زه‌وی,گۆرینی ڕه‌گه‌زی زه‌وی، به‌كارهێنانی زه‌وی,داگیر كردن و به‌كارهێنان و هه‌ڵكه‌ندن و شێواندنی كه‌نار و ناو چۆم و روبار و ده‌ریاچه‌كان