مادده‌ی (4): مادده‌ی (چواره‌م) له یاسای به‌كرێدانی خانوو به‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979 ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان - عیراق له‌كار ده‌وه‌ستێنرێت و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: نابێ ساڵانه‌ی ئه‌و خانوبه‌رانه‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (1/دووه‌م) ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌م رێژانه‌ی خواره‌وه زیاتربن: 1. (4%) چوار له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان شوققانه‌ی بۆ نیشته‌جی بوون ئاماده‌كراون و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌كرێ ده‌درێن. 2. (6%) شه‌ش له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی كه ژوور، ژوور بۆ نیشته‌جی به‌كرێ ده‌درێن. 3. (6%) شه‌ش له سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان شوققانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی غه‌یری نیشته‌جی به‌كرێ ده‌درێن دووه‌م: مه‌به‌ست له به‌های گشتی خانووبه‌ره له‌م یاسایه‌دا كۆی به‌های زه‌وییه‌كه‌و بیناكه‌یه له‌و كاته‌دا كه ده‌سه‌ڵاتی دارایی بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یخه‌مڵێنێ.
الموضوع: نابێ ساڵانه‌ی خانوبه‌رانه‌ی حوكمه‌كانی,رێژانه‌ی به‌های گشتی,مه‌به‌ست له به‌های گشتی خانووبه‌ره,ده‌سه‌ڵاتی دارایی