مادده‌ی شه‌ست و یه‌كه‌م:
سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه به‌پێی حوكمی ئه‌م یاسایه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌به‌رده‌م ده‌ستی گشتی دادگای پێداچوونه‌وه تانه له بڕیاری لیژنه‌ی دادوه‌ران له كاروباره به‌رزه‌فتكارییه‌كان بده‌ن، له ماوه‌ی سی رۆژ له رۆژی پێڕاگه‌یاندنه‌كه‌وه‌و ده‌سته‌ی گشتیش بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌و نوێنه‌ری سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه بانگ بكات تا گوێ له وته‌كانیان بگرێت وپاشان بڕیاره‌كه‌ی به په‌سند كردنی بڕیاری لیژنه یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یا هه‌مواركردنی ده‌رده‌كات و، بڕیاره‌كه‌شی له‌مباریه‌وه بنبڕه.
الموضوع: مافی ئه‌وه‌یان له‌به‌رده‌م ده‌ستی گشتی دادگای پێداچوونه‌وه,بڕیاری لیژنه‌ی دادوه‌ران له كاروباره به‌رزه‌فتكارییه‌كان بده‌ن,پێویستی كرد نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌و نوێنه‌ری سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه بانگ بكات,بڕیاره‌كه‌ی به په‌سند كردنی بڕیاری لیژنه یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یا هه‌مواركردنی ده‌رده‌كات