مادده‌ی په‌نجاو نۆیه‌م:
یه‌كه‌م: داوای به‌رزه‌فتی له‌سه‌ر دادوه‌ر به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه تۆمار ده‌كرێ و بۆ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران ده‌نێردرێت وه ده‌بێ بڕیاره‌كه ئه‌و رووداوه‌ی تێدا به‌یان بكرێ كه دراوه‌ته پاڵی له‌گه‌لأ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه ده‌یسه‌لمێنن و بڕیاره‌كه‌ش به دادوه‌رو داواكاری گشتی راده‌گه‌یه‌ندرێ.
دووه‌م:
1-لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران واده‌یه‌ك دیاری ده‌كات بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و داوایه‌و ده‌بێ ئه‌وكاته به سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
2-دادگایی كردن نهێنی یه و بڕیاره‌كه‌شی به ئاشكرا تێده‌گه‌یه‌ندرێ.
3-دادگایی كردنه‌كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی یان هه‌ر داواكارێكی گشتی كه ته‌نسیبی ده‌كا و پێویسته دادوه‌ر خۆی ئاماده‌بێ وبۆشی هه‌یه پارێزه‌رێك له‌گه‌لأ خۆیدا ئاماده بكات.
4- لیژنه بۆی هه‌یه چه‌ندی به‌باشی ده‌زانێ لێكۆڵینه‌وه بكات.
5-لیژنه دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌و گوێ گرتن له وته‌كانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و داواكاری گشتی و به‌رگریی دادوه‌ر داواكه یه‌كلاده‌كاته‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ی به سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ر راده‌گه‌نێ.
6-لیژنه له رێكاره‌كانیدا ئه‌و بنه‌مایانه په‌یڕه‌و ده‌كات كه له یاسای بنچینه‌كانی دادگایی كردنه‌كانی سزاداندا هاتوون.
الموضوع: داوای به‌رزه‌فتی له‌سه‌ر دادوه‌ر,لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران,دادگایی كردن نهێنی,دادگایی كردنه‌كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه,لیژنه دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌و گوێ گرتن له وته‌كانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و داواكاری گشتی,لیژنه له رێكاره‌كانیدا ئه‌و بنه‌مایانه په‌یڕه‌و ده‌كات كه له یاسای بنچینه‌كانی دادگایی كردنه‌كانی سزاداندا هاتوون