مادده‌ی په‌نجاو دووه‌م:
یه‌كه‌م: دادوه‌ر پابه‌ندی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
1-پاراستنی شکۆمه‌ندیی دادوه‌ری ئه‌مه‌ش به پاراستنی بێ لایه‌نی وده‌ست پاكی و دووركه‌وتنه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی گومان بخه‌نه راستیه‌كه‌ی.
2-پاراستنی نهێنی ئه‌و كاروبار‌و زانیاریی وبه‌ڵگه‌نامانه‌ی كه به حوكمی كاره‌كه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێ و په‌یوه‌سته به ده‌زگاكانی هه‌رێم و كه‌سایه‌تییه‌كان و، ئه‌و ئه‌ركه‌ش تا دوای ته‌واوبوونی خزمه‌ته‌كه‌شی هه‌ر ده‌مێنێ.
3-نابێ كاری بازرگانی یان هه‌ر كارێكی دیكه بكات كه له‌گه‌لأ كاری دادوه‌ری نه‌گونجاو بێت.
4-ده‌بێ رۆبی تایبه‌تی له كاتی دادگایی كردن‌دا له‌به‌ر بكات، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌ریان ده‌كات.
5-مانه‌وه له مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و یه‌كه كارگێڕییه‌ی كه باره‌گای كاره‌كه‌یی لێیه، مه‌گه‌ر ته‌نها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رێگای پێ بدات له شوێنێكی دیكه‌دا نیشته‌جێ بێت له‌و بارودۆخه‌ی كه خۆی هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێ.
دووه‌م: كاركردنی دادوه‌ر له ئیشی حزبی قه‌ده‌غه‌یه‌و نابێ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی یان ده‌ســـــته‌كانی خۆجێیه‌تی یان رێكخراوی ســــــیاسی بپاڵێوێ مه‌گه‌ر له‌دوای ده‌ســت له‌كار كێشانه‌وه‌ی بێت.
الموضوع: پاراستنی شکۆمه‌ندیی دادوه‌ری,پاراستنی نهێنی ئه‌و كاروبار‌و زانیاریی,نابێ كاری بازرگانی یان هه‌ر كارێكی دیكه بكات,ده‌بێ رۆبی تایبه‌تی له كاتی دادگایی كردن‌دا,كاركردنی دادوه‌ر له ئیشی حزبی قه‌ده‌غه‌یه‌و نابێ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی