مادده‌ی چل وشه‌شه‌م:
یه‌كه‌م: دادوه‌ر دوای ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی شه‌ست و پێنج ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێ و ئه‌وه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، هه‌موو ئه‌و مووچه‌و ده‌رماڵانه وه‌ربگرێ كه به‌ر له خانه‌نشین بوونی وه‌ریده‌گرتن.
دووه‌م: له كاتی كۆچی دوایی دادوه‌ر له‌كاتی خزمه‌تدا، مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌قه‌د ئه‌و مووچه‌و ده‌رماڵانه‌ی ده‌بێ كه وه‌ری ده‌گرت.
سێیه‌م: ده‌شێ دادوه‌ر به‌ر له‌ته‌واوكردنی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه له به‌ندی یه‌كه‌م له‌م مادده‌یه‌دا ده‌ستنیشان كراوه یان له‌سه‌ر داوای خۆی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای مه‌ده‌نی یاخود له‌به‌ر هۆی ته‌ندروستی خانه‌نشین بكرێ، و حوكمه‌كانی به‌ندی (دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر پیاده ده‌كرێ.
چواره‌م: دادوه‌ری خانه‌نشین كرا‌و مووچه‌ی مۆڵه‌ته ئاساییه‌كان به ته‌واوی وه‌رگرێ له‌سه‌ر بنه‌مای كۆی ئه‌وه‌ی مانگانه‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرت به‌ر له خانه‌نشین كردنی، به مه‌رجێك له ساڵێك پتر نه‌بێت.
الموضوع: مافی خانه‌نشینی,مووچه‌ی خانه‌نشینی,محدودیت در خانه‌نشینی,اجازه‌ی خانه‌نشینی