مادده‌ی چل وپێنجه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم یا له‌ناوه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو سالأ به مووچه‌ی ته‌واو به‌دادوه‌ر بدات بۆ وه‌رگرتنی پسپۆڕیی له بابه‌تێك كه پێوه‌ندیی به پسپۆرییه‌كانی دادوه‌ریی و داده‌وه هه‌بێت و بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماجستێر یاخو دوكتۆرا وبۆی هه‌یه ئه‌م مۆڵه‌ته بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دی درێژبكاته‌وه.
دووه‌م: ده‌شێ بۆماوه‌ی دوو سالأ مۆڵه‌تی خوێندنی دووه‌م بدرێت به‌وه‌ی مۆڵه‌تی یه‌كه‌می خوێندنه‌كه‌ی ته‌واوكردووه‌و بڕوانامه‌ی ماجستێری وه‌رگرتووه بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دوكتۆرا له هه‌مان بابه‌تی ناوبراو كه له به‌ندی (یه‌كه‌م)له‌م مادده‌یه‌دا ناوی هاتووه. ئه‌مه‌ش دوای به‌سه‌ر چوونی ساڵێك له ده‌ست به‌كاربوونی له فرمانه‌كه‌ی ده‌بێ و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش بۆی هه‌یه ئه‌م مۆڵه‌ته بۆ ساڵێكی تر درێژبكاته‌وه.
سێیه‌م: مۆڵه‌تی خوێندن به خزمه‌تی دادوه‌ریی داده‌نرێ و قیده‌می بۆ ماوه‌ی دوو سالأ بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌و ته‌رقیه‌كردن وسه‌رمووچه به‌و كه‌سه ده‌درێ كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرا وه‌رده‌گرێ و ساڵێكیش بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێر به ده‌ست دێنن.
الموضوع: مۆڵه‌تی خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم,مۆڵه‌تی خوێندنی دووه‌م,مۆڵه‌تی خوێندن به خزمه‌تی دادوه‌ریی