مادده‌ی چل وچواره‌م:
یه‌كه‌م: دادوه‌ر مافی مۆڵه‌تی ئاسایی به مووچه‌ی ته‌واو هه‌یه له‌ماوه‌ی خزمه‌تكردنی له‌هه‌ر هه‌شت رۆژدا مافی رۆژێكی هه‌یه.
دووه‌م: پێویسته دادوه‌ر ساڵانه له سی رۆژ كه‌متر له مۆڵه‌تی موسته‌حه‌قی خۆی وه‌رنه‌گرێت وله‌كاتێك كه وه‌ری نه‌گرت، بۆی كۆناكرێته‌وه ته‌نیا ئه‌و به‌شه نه‌بێت كه له سی رۆژ زیاتره.
سێیه‌م: ده‌شێ ئه‌و مۆڵه‌ته ئاساییانه‌ی كه به‌پێی به‌ندی دووه‌م له‌م مادده‌یه‌دا بۆی ماوه‌ته‌وه بۆی كۆبكرێته‌وه به مه‌رجێك له ساڵێك پتر نه‌بێت.
چواره‌م: مۆڵه‌ته ئاساییه‌كانی كه له خزمه‌ته‌كانی پێشووی ده‌یكه‌وت بۆ دادوه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
الموضوع: مافی مۆڵه‌تی ئاسایی,پێویستی دادوه‌ر ساڵانه له سی رۆژ كه‌متر له مۆڵه‌تی موسته‌حه‌قی خۆی,مۆڵه‌ته ئاساییانه‌ی كه به‌پێی به‌ندی دووه‌م له‌م مادده‌یه‌دا بۆی ماوه‌ته‌وه بۆی كۆبكرێته‌وه,مۆڵه‌ته ئاساییه‌كانی كه له خزمه‌ته‌كانی پێشووی ده‌یكه‌وت بۆ دادوه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه