مادده‌ی چل ویه‌كه‌م:
یه‌كه‌م: پۆله‌كانی دادوه‌ران چوار پۆلن(یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م)و له پۆلی چواره‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن.
دووه‌م: دادوه‌ر له پۆلێكه‌وه بۆ پۆلێكی تر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و له‌سه‌ر داوایه‌ك به‌رز ده‌كرێته‌وه كه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێ به مه‌رجێك تۆژینه‌وه‌یه‌كی یاسایی پێشكه‌ش بكات و مووچه‌ی راده‌ی نزمی ئه‌و پوله‌ی وه‌رگرتبی كه بۆی به‌رزده‌كرێته‌وه‌و پێنج ســا‌ڵی له پۆله‌كه‌ی به‌سه‌ر بردبێ.
سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كاتی پێشكه‌ش كردنی داواكاری به‌رزكردنه‌وه‌كه ده‌بێ رای دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی د ه‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری له‌باره‌ی توانای دادوه‌رو شیاوی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌كه وه‌رگرێ .
چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی داواكارییه‌كه‌و شیاوی ئه‌و دادوه‌ره به به‌رزكردنه‌وه به نووسراوێك وه‌ك له به‌ندی(3)سێیه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه‌و له‌گەڵ رای خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌رزده‌كاته‌وه.
پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له هه‌ڵسه‌نگاندنیدا بۆ لێهاتوویی دادوه‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پشت به‌و نووسراوانه ده‌به‌ستێ كه له هه‌ردوو به‌ندی (3و 4)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كانی ساڵانه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكانی سه‌رپه‌رشتیارانی دادوه‌ریی یه‌وه به‌رزكراونه‌ته‌وه‌و ئه‌و حوكمانه‌ی كه دادوه‌ر به ماندووبوونێكی له راده به‌ده‌ر ده‌ریكردوون یاخود له ناوه‌ڕۆكیاندا بیڕورای یاسایی وایان تێدایه ئه‌وه نیشانده‌دات كه به‌دوای چالاكی فقهی و دادوه‌ریدا چووه. سه‌ره‌رای راپۆرتی ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه وتووێژی له‌سه‌ر تۆژینه‌وه یاساییه‌كه‌ی كردووه كه پێشكه‌شی كردبوو، له‌گه‌لأ ئه‌و پله‌یه‌ی كه وه‌ری گرتووه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت لێهاتووه بۆ ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه، بڕیاری بنبڕیی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ن وپێی راده‌گه‌یه‌نرێ و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه به‌رزكردنه‌وه‌كه به بڕیارێكی هۆدار بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ و له‌ساڵێك پتر نه‌بێت دوا بخات بۆ زیاتر له جارێك كه بینرا شیاوی ئه‌وه نییه.
الموضوع: پۆله‌كانی دادوه‌ران,بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری,رای دادگای پێداچوونه‌وه,سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری,هەڵسه‌نگاندنیدا بۆ لێهاتوویی دادوه‌ر