مادده‌ی سی و سێیه‌م:
یه‌كه‌م:
1ـ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌رزترین ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌رییه له هه‌رێم و به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كورستان-عیراق و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی سه‌رۆك و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ریی و سه‌رۆكی داواكاری گشتی وسه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه له هه‌رێم یا ئه‌وه‌ی جێیان ده‌گرێته‌وه داده‌مه‌زرێ.
2ـ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئاماده نه‌بوو، كۆنترین جێگری جێی ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر دووكیشیان ئاماده نه‌بوون، ئه‌وا كۆنترین ئه‌ندام له دادوه‌ره‌كانی پێداچوونه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌م مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه داوای بكات و ئه‌گه‌ر سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و به‌لانی كه‌م سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامانی ئاماده نه‌بوو،نابه‌سترێ و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه وه‌رده‌گیرێ.
سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن نووسینگه‌یه‌كی ده‌بێ، فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا هه‌بێت و به‌لایه‌نی كه‌م پازده ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و له‌سه‌ر پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه داده‌مه‌زرێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن و رێكخستنی كاری ئه‌نجومه‌ن و ئاماده كردنی به‌رنامه‌و پوخته كردنی مه‌سه‌له به‌رچاوخراوه‌كان و پێڕاگه‌یاندنی بریاره‌كانی و كاره كارگیرییه‌كانی تر ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
الموضوع: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌رزترین ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌رییه له هه‌رێم,كۆنترین جێگری جێی ده‌گرێته‌وه,ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌م مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه,ئه‌نجومه‌ن نووسینگه‌یه‌كی ده‌بێ