مادده‌ی چواره‌م:
یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا:
به سه‌رۆكی باڵای ده‌زگا داده‌ندرێت و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی ودارایی ویاسایی پێویست به به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگایه و له پله‌ی وه‌زیردا ده‌بێت و له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كاندید ده‌كرێت و به مه‌رسوومی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێت.
دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا:
سه‌رۆكی ده‌زگا، جێگرێكی به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت ده‌بێت، له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كاندید ده‌كرێت و به مه‌رسوومێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داده‌مه‌زرێت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش پیاده ده‌كات كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگاوه پێی ده‌درێت، ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگا له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا ده‌گرێته ئه‌ستۆ.