مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه دانان و داڕشتنی بنه‌ماكانی ئاسایشی هه‌رێمه له‌رێی: یه‌كه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و ئارامی له هه‌رێمدا. دووه‌م: پاراستنی بنه‌ماو پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستووری و یاسایی هه‌رێم. سێیه‌م: كۆكردنه‌وه و شی كردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم. چواره‌م: ئاڵوگۆڕ كردنی زانیاری له نێوان ده‌زگاكانی تایبه‌تمه‌ند له هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالدا. پێنجه‌م: ئاڵوگۆڕكردنی تۆمه‌تبار و تاوانباران و راده‌ست كردنی كێشه‌كانیان له نێوان ده‌زگاكانی ئاسایشی فیدرال و هاوشێوه‌كانیان له هه‌رێمدا، به گوێره‌ی میكانیزمێك كه به په‌یڕه‌و دیاری ده‌كرێت. شه‌شه‌م: پاراستنی ئاسایشی ئابووریی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار. حه‌وته‌م: پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم له بواره‌كانی تاوانه مه‌ترسیداره‌كان و تاوانه به‌رنامه‌رێژراوه‌كان و تاوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ته‌زویر كردنی دراو و، گه‌نده‌ڵیی كارگێڕی و دارایی و شۆردنه‌وه‌ی سامان، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت. هه‌شته‌م: پاراستنی سیسته‌می زانیاری له هه‌رێمدا. نۆیه‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت. ده‌یه‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاری سیخوڕی به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت. یازده‌م: پاراستنی ئاسایشی په‌یوه‌ندی كردن. دوازده‌م: پاراستنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان له هه‌رێمدا. سێزده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌سایه‌تیی فه‌رمی له‌كاتی پێویستدا. چوارده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ به‌دواداچوونی كاروباری په‌نابه‌ران و ئاواره و بیانیانی نیشته‌جێی هه‌رێم. پازده‌م: پاراستنی ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستی له هه‌رێمدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار. شازده‌م: پاراستنی ئاسایشی وزه و ده‌زگا ژیارییه‌كان. حه‌ڤده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ پاراستنی ئاسایشی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ونێرده‌ی دیپلۆماتی وكونسوڵخانه‌كان له هه‌رێمدا. هه‌ژده‌م: مسۆگه‌ركردنی ئاسایشی باره‌گا و پێكهاته‌كانی پێشمه‌رگه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگری و مه‌یدانی و ستراتیژی و هه‌ڵسه‌نگاندنیان.
الموضوع: پاراستنی ئاسایش و ئارامی له هه‌رێمدا,پاراستنی بنه‌ماو پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستووری و یاسایی هه‌رێم,كۆكردنه‌وه و شی كردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم,ئاڵوگۆڕ كردنی زانیاری له نێوان ده‌زگاكانی تایبه‌تمه‌ند له هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالدا,پاراستنی ئاسایشی ئابووریی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار,پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم له بواره‌كانی تاوانه مه‌ترسیداره‌كان و تاوانه به‌رنامه‌رێژراوه‌كان و تاوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ته‌زویر كردنی دراو و، گه‌نده‌ڵیی كارگێڕی و دارایی و شۆردنه‌وه‌ی سامان,پاراستنی سیسته‌می زانیاری له هه‌رێمدا,به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت,به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاری سیخوڕی به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا كاریان پێ ده‌كرێت,پاراستنی ئاسایشی په‌یوه‌ندی كردن,پاراستنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان له هه‌رێمدا,پاراستنی ئاسایشی وزه و ده‌زگا ژیارییه‌كان,پاراستنی ئاسایشی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ونێرده‌ی دیپلۆماتی وكونسوڵخانه‌كان له هه‌رێمدا,مسۆگه‌ركردنی ئاسایشی باره‌گا و پێكهاته‌كانی پێشمه‌رگه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگری و مه‌یدانی و ستراتیژی و هه‌ڵسه‌نگاندنیان