ماددهی (3)
یەکەم: دەستداریى، هەڵگرتن، فرۆشتن، دەستاودەست پێکردن یان چاککردنەوەى چەکى ئاگرین تەنها بە مۆڵەت دەبێت.
دووەم:
1. کردنەوەى شوێنى تایبەت بە كڕین و فرۆشتن یان چاککردنەوەى چەکى ئاگرین و پارچە و تفاقیان، ئەوانەى موڵكی هاوڵاتیانن و لە ناوخۆدا هەن، تەنها بە موڵەت دەبێت.
2. مۆڵەتدار و بە دەستداریی یان هەڵگرتنى چەکى ئاگرین، مافى هەیە چەکە مۆڵەتپێدراوەکەى لەو شوێنەى کە لە خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیەدا هاتووە بۆ فرۆشتن بخاتەڕوو.
الموضوع: دەستداریى چەکى ئاگرین بە مۆڵەت,کردنەوەى شوێنى تایبەت بە کڕین و فرۆشتن یان چاککردنەوەى چەکى ئاگرین,مۆڵەتدارى چەکە مۆڵەتپێدراوەکەى بۆ فرۆشتن