مادده‌ی چله‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر هه‌ر مافێكی بۆبڕیاردراو به‌سه‌ر كاره‌كه‌یدا به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، مافی هه‌یه قه‌ره‌بووێكی دادپه‌روه‌رانه وه‌رگرێت، به مه‌رجێك پێگه‌ی رۆشنبیری دانه‌ر یان خاوه‌ن كاره‌كه‌و به‌های ئه‌ده‌بی یان زانستی یان هونه‌ری كاره‌كه و ئاستی سوودوه‌رگرتنی كه‌سی ده‌ستدرێژیكار له وه‌سوودهێنانی كاره‌كه، له كاتی خه‌ملاندنی قه‌ره‌بووه‌كه ڕه‌چاو بكرێت، ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ی له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆ دانه‌ر حوكمی بۆ ده‌درێت به قه‌رزێكی مومتاز به سه‌ر پوختی نرخی فرۆشتنی ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر مافه‌كه‌ی به‌كارهاتوون و له سه‌ر ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه‌وا له داواكه گلدراونه‌ته‌وه. دووه‌م: دادگا بۆی هه‌یه له سه‌ر داوای كه‌سی حوكم بۆدراو، بڕیار بدات به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه‌ی كه‌وا به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ریده‌كات له یه‌ك یان زیاتر له یه‌ك رۆژنامه‌ی رۆژانه یان هه‌فتانه‌و له سه‌ر خه‌رجی كه‌سی حوكم له‌سه‌ردراو.
الموضوع: مافی قه‌ره‌بووێكی دادپه‌روه‌رانه,بڕیار دادگا به بڵاوكردنه‌وه‌ی حوكمه‌ی,خارجی كه‌سی حوكم له‌سه‌ردراو,پێگه‌ی رۆشنبیری دانه‌ر یان خاوه‌ن كاره‌كه‌و