مادده‌ی سی و دووه‌م: یه‌كه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر په‌نجا ساڵه له رۆژی به‌جێگه‌یاندنه‌كه پاش رێكه‌وتی یه‌كه‌م چه‌سپاندنی ده‌نگیی پرۆژه‌ی به‌جێگه‌یاندنه‌كه یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان نزیكتر بێت. دووه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماره ده‌نگیه‌كان په‌نجا ساڵه له رۆژی چه‌سپاندنی پاش رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆماركردنه‌كه‌و له حاڵه‌تی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وا ماوه‌كه له رێكه‌وتی یه‌كه‌م چه‌سپاندنی تۆماركردنه‌كه، هه‌ژمار ده‌كرێت. سێیه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی ئێزگه‌و ته‌له‌فزیۆن بیست ساڵه له دوای رێكه‌وتی په‌خشكردن. چواره‌م: ئه‌و ماوانه‌ی كه‌وا له‌م بڕگه‌یه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه، له یه‌كه‌م رۆژی ئه‌و ساڵه زایینیه‌ی كه‌وا له دوای ڕوودانی ئه‌و وه‌قایعانه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ده‌ست پێده‌كه‌ن.
الموضوع: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر,ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماره ده‌نگیه‌كان,ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی ئێزگه‌و ته‌له‌فزیۆن,ماوانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كراوه