مادده‌ی بیست و سێیه‌م: رۆژنامه‌و ئامرازه‌كانی تری راگه‌یاندن بۆیان هه‌یه: یه‌كه‌م: به‌بێ مۆڵه‌تی دانه‌رو به‌بێ پێدانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه ووتارو وانه‌و ئاخاوتن و كاره هاوشێوه‌كانی تری گووتراوه، بڵاوبكاته‌وه یان هه‌مووی، یان به‌شێكیان، به‌بێ شێواندن یان گۆڕینی بابه‌ته‌كه، ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری بكات، له هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه‌شدا مه‌رجه كاره‌كه‌و ناوی دانه‌ره‌كه‌ی باسبكرێت به مه‌رجێك دانه‌ری هه‌ر یه‌كێك له‌م كارانه بۆی هه‌یه له یه‌ك چاپكراودا یان به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك یان وێنه‌یه‌كی تر كه هه‌ڵیده‌بژێرێت، بڵاویان بكاته‌وه. دووه‌م: به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ر یان بڵاوكار ئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌و ئامرازه‌كانی تر بڵاوده‌كرێته‌وه له ووتار یان كورته به‌شی كارێك كه ڕواڵه‌تی نوچه‌ی سیاسی یان ئابوری یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئایینی و هی تری هه‌بێت كه له لای ڕای گشتیه‌وه گرنگیان هه‌یه، كۆپی بكات یان وێنه‌یان بگرێت یان بیانگوازێته‌وه، به مه‌رجێك ئاماژه بكرێت به ناوی دانه‌رو ئه‌و سه‌رچاوه‌ی لێی گواستراوه‌ته‌وه، ته‌نها ئه‌گه‌ر به‌ڕاشكاوی تیایدا هاتبێت كه‌وا نابێت لێی بگوازرێته‌وه.
الموضوع: بەبێ مۆڵەتی دانه‌رو,بەبێ ڕه‌زامەندی دانه‌ری,بڵاوبکەوەی رۆژنامه‌و ئامرازه‌کان,بڵاوبکەوەی ووتار یان کورته,کۆپی کردن یان وێنه‌گرتن