مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی به‌شداریكردن له دانانی كاری موسیقایی سترانییدا، ئه‌وا ته‌نها دانه‌ری پارچه مۆسیقاكه مافی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات به به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ته‌واوی كاره هاوبه‌شه‌كه یان جێبه‌جێكردنی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان لێگرتنه‌وه‌ی چه‌ند كۆپیه‌ك لێی، له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی مافی دانه‌ری پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه، ئه‌م دانه‌ره‌ش مافی هه‌یه به ته‌نیا پارچه ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه، به‌ڵام بۆی نیه ڕه‌فتاری پێوه‌بكات تاوه‌كو ببێته بنه‌مای كارێكی موسیقایی تر، ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ڕێكنه‌كه‌وتبن. دووه‌م: له حاڵه‌تی هاوبه‌شیكردن له دانانی ئه‌و كارانه‌ی به جۆله‌و مۆسیقا جێبه‌جێ ده‌كرێن یان له‌و نمایشانه‌ی مۆسیقایان له‌گه‌ڵدایه‌و له گشت كاره هاوبه‌شه‌كاندا، ئه‌وا دانه‌ری پارچه نامۆسیقاییه‌كه مافی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات به به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ته‌واوی كاره هاوبه‌شه‌كه یان جێبه‌جێكردنی یان لێگرتنه‌وه‌ی چه‌ند كۆپیه‌ك لێی، وه دانه‌ری پارچه مۆسیقاكه مافی هه‌یه ته‌نها ڕه‌فتار به پارچه مۆسیقاكه بكات به مه‌رجێك له كارێكی لێكچوو له‌گه‌ڵ كاره هاوبه‌شه‌كه به‌كار نه‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.
الموضوع: مافی دانه‌ری پارچه مۆسیقاكه,مۆڵه‌ت بدات به به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ته‌واوی كاره هاوبه‌شه‌كه,جێبه‌جێكردنی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان لێگرتنه‌وه‌ی چه‌ند كۆپیه‌ك لێی,محدودیت در استفاده از پارچه مۆسیقاكه به مه‌رجێك له كارێكی لێكچوو