مادده‌ی حه‌ڤده‌م: له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی مافه‌كانی دانه‌ری كاری ڕه‌سه‌ن، ئه‌وا بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه به دانه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵسا به وه‌رگێڕانی كارێك بۆ سه‌ر زمانێكی تر، یان پێداچوونه‌وه‌ی یان گۆڕینه‌وه‌ی له ڕه‌نگێك بۆ ڕه‌نگێكی تری ئه‌ده‌ب یان هونه‌ر یان زانسته‌كان، یان كورتكردنه‌وه‌ی، یان گۆڕینی یان هه‌مواركردنی، یان راڤه‌كردنی، یان كۆمێنت له سه‌ر نووسینی، یان پێرستكردنی، یان هه‌ر شێوازێكی تر كه به شێوه‌یه‌كی نوێ و داهێنراوی نیشان بدات. دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك كارێكی هونه‌ری كه‌سێكی تر به‌جێبگه‌ینێت، به‌جێگه‌یاندنه‌كه‌ش چ به گۆرانی گووتن بێت، یان ژنین، یان ریتم، یان پێشكه‌شكردن، یان وێنه‌گرتن، یان نیگاركێشان، یان جوله، یان هه‌نگاو، یان هه‌ر رێگه‌یه‌كی تر.
الموضوع: پێشێل نه‌كردنی مافه‌كانی دانه‌ری كاری ڕه‌سه‌ن,هه‌ڵسا به وه‌رگێڕانی كارێك بۆ سه‌ر زمانێكی تر,پێداچوونه‌وه‌ی یان گۆڕینه‌وه‌ی له ڕه‌نگێك بۆ ڕه‌نگێكی تری ئه‌ده‌ب,كورتكردنه‌وه‌ی، یان گۆڕینی یان هه‌مواركردنی، یان راڤه‌كردنی,كاری هونه‌ری كه‌سێكی تر به‌جێبگه‌ینێت