مادده‌ی (4)

معرف المادة: 3497

رقم المادة : 57

مادده‌ی (4) بڕگەیەک بە زنجیرەى (سێیەم) بۆ ماددەى (3)ى یاساكە زیاد دەکرێت و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:- سێیەم: 1. دەکرێت تەنها داواکارى و پەڕاو و بەڵگەنامە پێویست و پەیوەستەکان بەو مامەڵانەى لە خاڵەکانى ( أ، ب، ج، د، و)ى بڕگەی دووەمی ئەم ماددەیەدا هاتوون، ئەوەندەى لەگەڵ سروشتى یاساییاندا دەگونجێت، بۆ مەبەستى ئاسانکاریى لە جێبەجێکردنیان، بە شێوازى ئەلیکترۆنى پێشکەشى لایەنى فەرمى پەیوەندیدار بکرێن. 2. دەکرێت ڕێوشوێنەکانى دادگا، پێڕاگەیاندنى دادوەریی، پێڕاگەیاندنى ئامادەبوون، فەرمانەکانى پشکنین، فەرمانەکانى دەستگیرکردن و حوکمە دادوەرییەکان، ئەوەندەى لەگەڵ سروشتى یاساییاندا بگونجێت، دواى دابینکردنى پێداویستییە یاسایی و هونەرى و تەکنیکییەکان و ڕاهێنانى دادوەران و فەرمانبەرانى پەیوەندیدار، بەشێوازى ئەلیکترۆنى بێت.

الموضوع: داواکارى و پەڕاو و بەڵگەنامە پێویست و پەیوەستەکان,ڕێوشوێنەکانى دادگا و پێڕاگەیاندنى دادوەریی و فەرمانەکانى پشکنین و حوکمە دادوەرییەکان