مادده‌ی چواره‌م:

معرف المادة: 3486

رقم المادة : 56

مادده‌ی چواره‌م: داواكردنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ به‌ پێی ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێ: یه‌كه‌م: داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌و لیژنانه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ پێك هێنراون و حكومه‌تیش ئاكامی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری لیژنه‌كان پله‌ی كۆتایی وه‌رده‌گرن. دووه‌م: به‌ پێی ئه‌م یاسایه‌ پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕیاری ئازاد كردنی یان حوكمدان به‌بێ تاوانی پله‌ی كۆتایی گوێ له‌ داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ ناگیرێ. سێیه‌م: مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ له‌ كاتی مردنی خاوه‌ن ماف ته‌نها بۆ هاوسه‌ر و مندالأ ودایك وباوك ده‌گوازرێته‌وه‌.

الموضوع: داواكردنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌,محدودیت در داواكردنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ بعد از یک سال,حق قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ در زمان مرگ صاحب حق