مادده‌ی سێیه‌م:
یه‌كه‌م: لیژنه‌یه‌ك له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه كه له مادده (14)ی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره (33)ی ساڵی 2007 دا هاتووه له سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و ئه‌ندامیه‌تی دوو له دادوه‌رانی بۆ هه‌ر یه‌ك له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه پێك ده‌هێنرێ بۆ ته‌ماشاكردنی داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌و بڕیاره‌كانیشی شایانی تانوت لێدانن له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز).
دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه له شوێنی نیشته‌جێی داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه یان شوێنی گلدانه‌وه یان گرتن یان حوكمدان تایبه‌تمه‌نده به ته‌ماشاكردنی داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه.