مادده‌ی دووه‌م:
هه‌ر كه‌سێك به‌ناڕه‌وا گلدرایه‌وه یان گیرا یان ماوه‌ی گیرانه‌كه‌ی له راده‌ی یاسایی ڕه‌ت بووبێ یان به سزایه‌كی وا حوكم درابێ كه ئازادییه‌كه‌ی لێ سه‌ندبێته‌وه له لایه‌ن لایه‌نه دادوه‌رییه تایبه‌تیه‌كانه‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی یاسایی، له دواییدا بڕیارێك به ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی یان ئازاد كردنه‌كه‌ی ده‌رچوو بێ و داواكارییه‌كه‌ی داخرا یاخود به‌بێ تاوان حوكم درا و بڕیاره‌كه‌ش ڕاده‌ی بنبڕی به‌پێ یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان وه‌رگرتبێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه بۆی هه‌یه داوای قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ماددی ومه‌عنه‌وی له باره‌ی ئه‌و زه‌ره‌روزیانه‌ی بكات كه له ئه‌نجامی گرتن وحوكمدانی لێی كه‌وتووه.
الموضوع: بەناڕەوا گلدرایه‌وه یان گیرا یان ماوه‌ی گیرانه‌که‌ی له راده‌ی یاسایی ڕه‌ت بووبێ,بە سزایه‌کی وا حوكم درابێ,ئازادییه‌كه‌ی لێ سه‌ندبێته‌وه له لایه‌ن لایه‌نه دادوه‌رییه تایبه‌تیه‌كانه‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی یاسایی,بڕیارێك به ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی یان ئازاد كردنه‌كه‌ی ده‌رچوو بێ,داواكارییه‌كه‌ی داخرا یاخود به‌بێ تاوان حوكم درا