مادده‌ی یه‌كه‌م:
یه‌كه‌م: نابێ هیچ كه‌سێك گلبدرێته‌وه یان بگیرێ به‌پێی یاسا نه‌بێ و له‌سه‌ر بڕیارێك نه‌بێت كه لایه‌نێكی دادوه‌ریی تایبه‌ت ده‌ری چواندبێت و، هه‌ر كه‌سێكیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه دادگایی كردنێكی دادپه‌روه‌رانه و خێرا بكرێ له به‌رده‌م دادگای تایبه‌تمه‌ند دا.
دووه‌م: به‌پێی یاسا، له جێگا تایبه‌تیه‌كانی گیراواندا نه‌بێت، ناشێ كه‌س بگیردرێت به مه‌رجێكیش چاودێری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بیگرێته‌وه و بكه‌وێته ژێر ڕكێفی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌وه، پێویستیشه رێز له باوه‌ڕی ئایینی و پرنسیپه‌كانی ڕه‌وشتی كه‌سی گیراو بگیرێت.
سێیه‌م: هیچ لایه‌نێكی غه‌یره حكومی یان حكومی نا تایبه‌تمه‌ند بۆی نییه شوێنی گلدانه‌وه‌ی كه‌سه‌كانی هه‌بێ یان به‌هه‌ر بیانوویه‌ك كه‌سێك گلبداته‌وه.
الموضوع: نابێ هیچ كه‌سێك گلبدرێته‌وه یان بگیرێ به‌پێی یاسا نه‌بێ,له‌سه‌ر بڕیارێك نه‌بێت كه لایه‌نێكی دادوه‌ریی تایبه‌ت ده‌ری چواندبێت,هر كه‌سێكیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه دادگایی كردنێكی دادپه‌روه‌رانه و خێرا بكرێ له به‌رده‌م دادگای تایبه‌تمه‌ند دا,له جێگا تایبه‌تیه‌كانی گیراواندا نه‌بێت، ناشێ كه‌س بگیردرێت به مه‌رجێكیش چاودێری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بیگرێته‌وه,هیچ لایه‌نێكی غه‌یره حكومی یان حكومی نا تایبه‌تمه‌ند بۆی نییه شوێنی گلدانه‌وه‌ی كه‌سه‌كانی هه‌بێ یان به‌هه‌ر بیانوویه‌ك كه‌سێك گلبداته‌وه.