مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: له یه‌كه كارگێڕییه‌كاندا، لێژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی و ئه‌ندامێتی نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابوری، و شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، و داد، پێك ده‌هێنرێت، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر داواكارییه پێشكه‌شكراوه‌كانی به‌خاوه‌نكردن به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، و بڕیاره‌كانی شیاوی تانه‌لێدان ده‌بن له‌لای لێژنه‌ی باڵای پێكهاتوو له بڕگه (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا، له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی پێ ڕاگه‌یاندنی كه‌سی داواكاری به‌خاوه‌نكردن. دووه‌م: له ناوه‌ندیی پارێزگاكاندا لێژنه‌یه‌كی باڵا به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك و ئه‌ندامێتی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار، و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، و دارایی و ئابوری، و داد، پێك ده‌هێنرێت، بۆ سه‌یركردنی بڕیاره ده‌رچووێندراوه‌كانی لێژنه لاوه‌كیه‌كانی پێكهاتوو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ده‌رباره‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر داواكارییه پێشكه‌شكراوه‌كانی به‌خاوه‌نكردن و خه‌مڵاندن، و بڕیاره‌كانی بنبڕ ده‌بێت.
الموضوع: کارگێڕی لێژنه,بڕیاردانی داواكاری,لێژنه‌یه‌كی باڵا,بڕیاردانی به‌خاوه‌نكردن,بڕیاردانی خه‌مڵاندن