مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و خانووه نیشته‌جێیانه‌ی ده‌كه‌ونه حه‌ره‌می گونده‌كان و، ئه‌و خانووانه‌ی ئاسه‌واری بیناكانیان ماوه، له نێو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا، كه تاوه‌كو ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به‌خاوه‌ن نه‌كراون، به‌گوێره‌ی دیزاینی بنه‌ڕه‌تی شاره‌وانیه‌كان، به‌خاوه‌ن ده‌كرێن و، بۆ دیاری كردنی حه‌ره‌می گونده‌كانیش پشت ده‌به‌سترێت به نه‌خشه‌ی كادستڕۆ، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ڕووبه‌ری زه‌وی تا ڕاده‌ی (400م2) به نرخێكی ره‌مزی و، ئه‌وه‌ی له‌م ڕاده‌یه زیاتر بێت تا ڕاده‌ی ڕووبه‌ری (800م2) به نرخی (50%)ی نرخی باو له پارێزگا‌و، (25%) له قه‌زاو، (10%) له ناحیه، به‌خاوه‌ن ده‌كرێن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ره‌كه له (800م2) زیاتر بێت ئه‌وا ڕووبه‌ره زێده‌كه به ناوی شاره‌وانیی په‌یوه‌ندار به‌بێ به‌رامبه‌ر تۆمار ده‌كرێت.
الموضوع: خانووه نیشته‌جێیانه‌ی ده‌که‌ونه حه‌ره‌می گونده‌كان,دیزاینی بنه‌ڕه‌تی شاره‌وانیه‌كان,رووبه‌ری زه‌وی تا ڕاده‌ی (400م2),نرخێكی ره‌مزی,رووبه‌ره‌كه له (800م2) زیاتر بێت