مادده‌ی بێنچه‌م: یه‌كه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و هاووڵاتییه عیراقیه عه‌ره‌بانه ناگرێته‌وه كه له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی خواره‌وه‌دا له ناوچه به‌عه‌ره‌بكراوه‌كاندا جێگیربوون: 1. ئه‌كه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه عه‌ره‌به له كاتی سه‌ر ژمێرییه گشتییه‌كه‌ی ساڵی(1957)دا دانیشتووی كوردستان بووبێ وله كوردستان بوو بێ 2. ئه‌گه‌ر له كوردستان جێگیر بوو بێ به‌ر له 11/9/1961 تۆماری ئه‌حوالی مه‌ده‌نیی خۆی بۆ كوردستان گواستبێته‌وه. دووه‌م: ئه‌و هاووڵاتییه عیراقییه عه‌ره‌بانه كه بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی پێنچه‌می سه‌ره‌وه ده‌یانگرێته‌وه هه‌موو مافێكی مه‌ده‌نی وسیاسی ورۆشنبیری وئابووری و كومه‌ڵاتییان ده‌بێت هه‌روه‌ك هاووڵاتیانی كوردستان.