مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌موو ئه‌و ئاسه‌واره به‌زۆر سه‌پێنراوانه‌ی كه له ره‌فتاری حكومه‌ته دیكتاتۆرییه یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی عیراقه‌وه بۆ گۆڕینی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به عه‌ره‌بكردنی كوردستانی عیراق په‌یدابووه، هه‌ر هه‌مووی راده‌ماڵرێ و،ده‌چنه‌وه سه‌ر بارودۆخی جارانی پێش به‌عه‌رب كردنیان و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌كرێن. یه‌كه‌م:هه‌ر ماڵ وموڵكێ كه به بیانووی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ی یان بزاڤی دژ به سیاسه‌تی رژێمی دیكتاتۆری موساده‌ره كرابێ یان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێ ده‌ستیان لێ هه‌ڵده‌گێرێ ودهدرێنهوه به خاوه‌نه شه‌رعییه‌كانی خۆیان. دووه‌م:هه‌ر هاووڵاتییه‌كی غه‌یری كورد كه هێنرابن بۆكوردستانی عیراق و به ئه‌زمی به‌ر كارخستنی سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌ب كردنی پارێزگای كه‌ركوك وناوچه كوردیه‌كانی پارێزگای دیاله ونه‌ینه‌وا وهیندێ به‌شی پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك نیشته‌جێ كرابن ویهكێلهم حاڵه‌تانه خواره‌وه بیگرێته‌وه، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه لێوه‌ی هێنراوه. 1. هێنرابێت وله كوردستاندا نیشته‌جێ كرابێت بۆ به‌عسی كردنی هاووڵاتیان. 2. كاركردن له ده‌زگا ئه‌منییه سه‌ر كوتكارهكانی وه‌ك (ئه‌منی تایبه‌ت- موخابه‌رات. هواڵگریی سه‌ربازی -ئه‌منی گشتی – فیدائییانی صدام )دا. 3. كاركردن له دامودهزگاو دایه‌ره گه‌لی هێزه‌كانی ئه‌منی ناوخۆ. 4. هێنرابێ بۆ موسادهرهكردنی مافی دامه‌زراندنی هاووڵاتیان له وه‌زیفه‌دا و جێگای ئه‌وانی گرتبێته‌وه له ئیشغالكردنی ده‌ره‌جه به‌تاڵه‌كاندا. 5. جێگای یه‌كێ له فرمانبه‌ره دانیشتووه ئهسلێیهكانی ناوچه‌كه‌ی گرتبێته‌وه كه نه‌فی كرابێ یان گوازرابێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه یان له وه‌زیفه‌ی ده‌ركرابێ یان فه‌سڵ كرابێ یان خانه‌نشین كرابێ یان حه‌پس كرابێ. 6. له ریزه‌كانی هێزی گاردی كۆماری‌دا له شاڵاوه‌كانی جێنوسایدی كوردستاندا هاوبه‌ش كردبێ. 7. له‌و یه‌كه سه‌ربازییانه‌ی سوپای عیراقدا كاری كردبێ كه به‌شداریی شاڵاوه‌كانی جێنوسایدیان له كوردستاندا كردبێ. 8. ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی شه‌پۆله به تهگبیرهكانی كۆچی ره‌سمیدا له پارێزگاكانی دیكه‌وه بۆ كوردستان هێنرابی به مه‌به‌ستی به‌ركارخستنی سیاسه‌تی به عه‌ره‌ب كردن، سا به هه‌ر جۆرێ،هه‌روا به ئاره‌زووری خۆی هاتبێ یان به‌رامبه‌ر به ثاداشتي ئیمتیازاتی ماددی یان مه‌عنه‌وی. سیێه‌م: كاركردن بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌كی عادیلانه له‌لایه‌ن حكوموتی عیراقه‌وه بۆ هه‌موو زه‌ره‌رمه‌ندانی ئه‌و سیاسه‌ته زۆرهملیێانه، كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه.
الموضوع: ئاسه‌واره به‌زۆر سه‌پێنراوانه,ماڵ وموڵكێ كه به بیانووی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ی,هاووڵاتییه‌كی غه‌یری كورد,كاركردن له ده‌زگا ئه‌منییه,هێنرابێ بۆ موسادهرهكردنی مافی دامه‌زراندنی هاووڵاتیان,جێگای یه‌كێ له فرمانبه‌ره دانیشتووه,له ریزه‌كانی هێزی گاردی كۆماری‌دا,له‌و یه‌كه سه‌ربازییانه‌ی سوپای عیراقدا كاری كردبێ