مادده‌ی بیست و دووه‌م:
1-دادگا سزا به حوكمه‌كانی مادده بیست و یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ده‌دا سه‌رباری ئه‌و غه‌رامانه‌ی فه‌رمانگه‌كانی گومرگ به پێ ی یاسای گومرگ ده‌یان سه‌پێنن.
2-ئه‌گه‌ر دادگا حوكمی به سزایه‌ك له‌و سزایانه ده‌ركرد كه له بڕگه (1و2)ی مادده‌ی بیست و یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هه‌ن ده‌بێ حوكم بدا به ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی(المصادره) چه‌كه‌كه‌و به‌شه‌كانی و عه‌تاده‌كه‌ی و ئه‌و هۆیانه‌ی له گواستنه‌وه‌یا بۆ كردنی تاوانیه‌كه به‌كارهێنراون له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی حاڵه‌تی خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی نیاز پاك (حسن نیه) ئه‌مه جگه له‌و كێشه گومرگیانه‌ی فه‌رمانگه‌كانی گومرگ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن له سه‌پاندنی سزای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هه‌یه.
3-أ- ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی گومرگی په‌یوه‌ندیدار بڕیاری ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی قاچاغ یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی دا‌و بڕیاره‌كه گه‌یشته پله بنبڕ (بتات) ئه‌و چه‌كه و به‌شه‌كانی ه عه‌تاده‌كه‌ی ده‌درێته وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌و وه‌زیری دارایی له‌سه‌ر پێشنیازی به‌رێوه‌به‌ری گشتی گومرگ بۆی هه‌یه خه‌ڵات بدا به خه‌به‌ر داران و ئه‌وانه‌ی ده‌ستی كارگه‌ربوون له ئاشكراكردنی تاوانه‌كه‌دا ئه‌ویش به پێ ی یاسا ره‌چاوكراوه‌كان.
ب-ئه‌گه‌ر دادگای په‌یوه‌ندیدار بڕیاری ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی چه‌كی جه‌نگی نا قاچاغ یا به‌شه‌كانی یا عه‌تاده‌كه‌ی بڕیاره‌كه گه‌یشته پله‌ی بنبڕ ئه‌و چه‌كه‌و به‌شه‌كانی عه‌تادی ده‌درێ به وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه.
ج-ئه‌گه‌ر دادگای په‌یوه‌ندی دار بڕیاری ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی چه‌كی ئاگرینی ناقاچاغ یا به‌شه‌كه‌ی یا عه‌تاده‌كه‌ی دا‌و بڕیار گه‌یشته پله‌ی بنبر ئه‌و چه‌كه و به‌شه‌كانی عه‌تادی ده‌درێ به وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
د-ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان بریار ده‌دا ئه‌و چه‌كه و به‌شه‌كانی و عه‌تاده‌كه‌ی كه به پێ ی به‌ند (ج) له بڕگه‌ی (3)ی ئه‌م مادده‌یه دا پێ ی سپێردراوه بدا به‌و فه‌رمانگه‌یانه‌ی ده‌وڵه‌ت كه پێویستیان پێ ی هه‌یه و ئه‌گه‌ر هیچ داوایه‌ك له‌و فه‌رمانگه‌یانه‌وه نه‌كرا وه‌زاره‌تی ناوخۆ به پێی حوكمی قانوونی فرۆشتن و به‌كێ دانی ماڵ و موڵكی ده‌وڵه‌ت ده‌فرۆشرێ.
4-چه‌كی جه‌نگی و به‌شه‌كانی عه‌تادی و چه‌كی ئاگرینی قاچاغ و به‌شه‌كانی عه‌تادی ده‌سپێردرێن به نزیك ترین لایه‌نی سه‌ربازی له كلتی دۆزینه‌وه‌یان دا بۆ پاراستنیان و ئه‌و لایه‌نه‌ی سه‌ربازی یه هه‌ر وه‌ختێك پێویستی كرد چه‌كه‌كان له‌به‌ر ده‌م ئه‌م لایه‌نه‌دا ئاماده ده‌كا كه په‌یوه‌ندی به بینینی كێشه‌كه‌وه هه‌یه . به‌ڵام چه‌كی ئاگرین قاچاغ به‌شه‌كانی و عه‌تادی ده‌سپێردرێ به نزیكترین مه‌ڵبه‌نی پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی چه‌كه‌كه‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، بۆ پاراستنی به‌مه‌رجێ مه‌ڵبه‌نده‌كه هه‌ر وه‌ختێك پێویستی كرد ئه‌و چه‌كه له‌به‌ر ده‌م ئه‌و دادگا و ده‌سه‌ڵاته گومرگی یه‌دا ئاماده بكات كه په‌یوه‌ندی به بینینی كێشه‌كه‌وه هه‌یه.
الموضوع: دادگا سزا به حوكمه‌كانی مادده بیست و یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ده‌دا سه‌رباری ئه‌و غه‌رامانه‌ی فه‌رمانگه‌كانی گومرگ به پێ ی یاسای گومرگ ده‌یان سه‌پێنن,حوكم به ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی چه‌كه‌كه‌و به‌شه‌كانی و عه‌تاده‌كه‌ی و ئه‌و هۆیانه‌ی له گواستنه‌وه‌یا بۆ كردنی تاوانیه‌كه,ده‌سه‌ڵاتی گومرگی په‌یوه‌ندیدار بڕیاری ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی قاچاغ یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی,ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان بریار ده‌دا ئه‌و چه‌كه و به‌شه‌كانی و عه‌تاده‌كه‌ی كه به پێ ی به‌ند (ج) له بڕگه‌ی (3)ی ئه‌م مادده‌یه دا پێ ی سپێردراوه,چه‌كی جه‌نگی و به‌شه‌كانی عه‌تادی و چه‌كی ئاگرینی قاچاغ و به‌شه‌كانی عه‌تادی ده‌سپێردرێن به نزیك ترین لایه‌نی سه‌ربازی