مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
1-أ- ئه‌وه‌ی قاچاغچێتی به چه‌كی جه‌نگی یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی یه‌وه بكا یا ژێر ده‌ستی خۆی بخا یا هه‌ڵبگیرێ یا بیگوازێته‌وه یا بازرگانی پێوه بكا یا چاكی بكا یا دروستی بكا به زیندانی (سجن) كردن سزا ده‌درێ.
ب- ئه‌وه‌ی قاچاغچێتی به چه‌كی یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی یه‌وه به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیرهاب یا تێكدانی ئاسایشی گشتی پشتگیری كردنی هه‌تا هه‌تایی (سجن مۆبد) ده‌بێ.
2-أ- ئه‌وه‌ی قاچاغچێتی به چه‌كی ئاگرین یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی یه‌وه ده‌كا یا دروستی ده‌كا یا بازرگانی پێوه ده‌كا به زیندانی كردن سزا ده‌درێ.
ب- ئه‌وه‌ی قاچاغچێتی به چه‌كی ئاگرین یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی یه‌وه به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیرهاب یا تێكدانی ئاسایشی گشتی یا پشتگیری كردنی هه‌ر یاخی بوونێك دژی حكومه‌تی هه‌رێم بكا سزاكه‌ی زیندانی كردنی هه‌تا هه‌تایی ده‌بێ.
3-ئه‌وه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت پێدان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانه‌وه چه‌كی ئاگرین یا عه‌تاده‌كه‌ی له ژێر ده‌ستدابێ یا هه‌ڵی بگرێ به به‌ندی كردن (حبس) كه له یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بی و غه‌رامه‌كه‌ی له دوو هه‌زار دینار زیاتر و یه‌ك هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ یا به یه‌كێك به‌و دوو سزایه، سزا بدرێ.
4-أ- ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كێكی ئاگرینی هه‌بێ و له خۆپیشاندانێك یا كۆر و كۆمه‌ڵێك دا (تجمع) هه‌ڵی بگرێ به به‌ندی كردن كه له یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بێ و به غه‌رامه له دوو هه‌زار دینار زیاتر و یه‌ك هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ یا یه‌كێك له‌و دوو سزایه، سزا بدرێ.
ب- ئه‌وه‌ی چه‌كی ئاگرینی بێ مۆڵه‌ت له كاتی به‌شدار بوونی له خۆپیشاندانێك یا كۆر و كۆمه‌ڵێك دا هه‌ڵبگرێ سزاكه‌ی زیندانی كردنی كاتی (سجن مۆقت) ده‌بێ.
5-جگه له‌وه‌ی بڕگه‌كانی پێشووی ئه‌م مادده‌یه‌دا دیاری كراون ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی له هه‌ر حوكمێك له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه یا ئه‌و رێنمایی و به‌یاننامانه بكا كه به‌پێ ی ئه‌م ده‌رده‌كرێن به ماوه‌یه‌كی به‌ندی كردن (حبس) كه له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێ و به غه‌رامه‌یه‌ك كه له یه‌ك هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ و پێنج سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ یا به یه‌كێك له‌و دوو سزایه سزا ده‌درێ.
الموضوع: قاچاغچێتی به چه‌كی جه‌نگی یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی,قاچاغچێتی به چه‌كی ئاگرین,مۆڵه‌ت پێدان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانه‌وه چه‌كی ئاگرین,مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كێكی ئاگرینی,سرپێچی له حوكمێك له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه