معرف المادة: 3338
رقم المادة : 42
الموضوع: ده‌شێ كه‌سێكی بیانی چه‌كی ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌ی له‌ناو سنووری هه‌رێمدا به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌ڵبگرێ,ئه‌و كه‌سه هه‌ر كه هاته ناو هه‌رێمه‌وه ده‌بێ چه‌كه ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به پسووله‌یه‌ك بدا به به‌نرخترین مه‌ڵبه‌ندی پۆلیس و ده‌بێ مه‌ڵبهنده‌كه‌ش ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانی لێ ئاگادار بكا و خاوه‌نه‌كه‌ی بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی بۆ وه‌ربگرێ و ئه‌گه‌ر نا چه‌كه‌كه و عه‌تاده‌كه‌ی له كاتی ده‌رچوونه‌وه‌ی دا له هه‌رێم ده‌یدرێته‌وه,ئه‌گه‌ریش به نیازی خراپ و سه‌رپێچی كرد به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌و عه‌تاده‌كه‌یدا ده‌گرێ له سزایانه‌ی تر كه به پێی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ری دا ده‌سه‌پێنرێت.